5/10/2021 03:34 PM

تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە سەردەمی ئێستادا (کۆتایی)

چەند نموونە لە هەڵسوکەوتەکانی دوڵەت لەگەڵ دامەزرانی NGOـکان
١-هەندێک لە وڵاتان پێشوازی لە رۆڵی NGOـکان دەکەن لە کۆمەڵگادا (نموونە هیند)؛
٢-بەهۆی دراوی بیانییەوە دەیسەپێنن (نموونەی بۆلیڤیا)؛
٣-بۆخۆی کۆنتڕۆڵی دەکات (نموونەی کینیا)؛
٤-لێیان بە گومانن، بە دارەدەستی CIA و کۆلۆنیالیزمیان دەزانن و نایسەپێنن (نموونەی سوودان)؛
٥-دەوڵەت NGOـی سەر بە خۆی دروست دەکات.

کۆمەڵگای مەدەنی و بنکە خێرخوازییەکان
بنکە خێرخوازەکان جۆرێکن کە جیاوازن لە رێکخراوە نادەوڵەتییەکانی دیکە بۆ نموونە: رێکخراوە ئایینیەکان و چالاکییە خزمەتگوزارییە گشتییەکان کە بەردەوام نین. بۆ نموونە خێر کردن لە پرسە و سەرەخۆشییەکاندا. پێناسەی یاسایی بنکەی خێرخوازی لە وڵاتانت جۆراوجۆر جیاوازە. لەرابردوودا ئەم بنکانە پێوەندیان بە بنکە ئایینیەکانەوە هەبوو. کەوابوو، بنکەی خێرخوازیش وەکوو بنکەی ئایینی بەشێکە لە کۆمەڵگای مەدەنیی ئایینی، بەڵام تەنها بە یاریدەدەری هەژاران هاتووەتە ئەژمار. رێکخراوە خێرخوازییەکان بەپێچەوانەی بنکە ئایینیەکان کەمتر ئیدئۆلۆژیکن و توانای رێکخستن و کۆدەنگ کردنی خەڵکیان بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئامانجێکی سیاسی نییە؛ بەو شێوەیەی لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و پۆڵەندا بیندراوە.
لە سەردەمی مۆدێرندا زۆرێک لە رێکخراوە مرۆڤدۆست و نائایینیەکان بە مەبەستی فێرکاری، تەندروستی و دەرمان، یارمەتیدان بە هەژاران، دابین کردنی خانوو و دەرەتانی ژیان بۆ هەژاران، مناڵان، نەخۆشەکان و هەروەها پشتگیری لە چالاکییە فەرهەنگی، هونەری و توێژینەوەیی دامەزراون.
بنکە خێرخوازییەکان بەگشتی بەشێکن لە کۆی کۆمەڵگای مەدەنی کە تایبەتمەندییەکانی ناوازەیە. ئەمانە بەگشتی بنکەگەلێکن کە لە رێگای ئەوانەوە سەرچاوە ماڵییە تاکەکەسییەکان دەخرێتە خزمەت پێداویستییە گشتییەکانەوە.

 

خاک _ سیامەند موهتەدی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved