6/10/2021 01:18 PM

سودەکانی چا بۆ تەندروستیی دڵ

چا یەکێک لە بەتامترین خواردنەوەکانی جیهانە و لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان وەکوو خواردنەوەیەکی رۆژانە بەکاری دێنن. هەر لە کۆنەوە مرۆڤ لە سوودەکانی ئەم مادەیە ئاگادار بووە و لەئێستاشدا کۆمەڵێک توێژینەوەی زانستی ئەم بابەتەی پشتڕاست کردووەتەوە. لەدرێژەدا باسی سوودەکانی چا بۆ تەندروستیی دڵ دەکەین.

کەمبوونەوەی ورووژانی دەمارەکان
: چا و مادە پێکهێنەرەکانی بۆ نموونە پۆلی فێنۆلەکان رۆڵێکی گرنگیان لە ئارام کردنەوەی دەمارەکاندا هەیە، ورووژانەکان کەم دەکەنەوە، چالاکیی نیتریک ئۆکسید بەرز دەکاتەوە و توێژەکانی ناو دەمارە خوێنییەکان دەکەونە دۆخێکی باشترەوە.

کەمبوونەوەی چەوریی LDL(کۆلسترۆڵی زیانبەخش): چا بە کەمکردنەوەی  LDL مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە کەم دەکاتەوە. چای سەوز پڕاوپڕە لە پۆلی فێنۆل و کاتچین کە دوو دانە ئەنتی‌بایۆتیکی زۆر گرنگن و بەرگیری لە چالاکیی جینی قەڵەوی، شەکرە و زیادبوونی چەوریی ورگ دەکات.

دابەزینی ئاستی تری گلیسیرید: بەپێی توێژینەوەکان، چای سەوز هەروەها ئاستی کۆلیستڕۆڵ کۆنتڕۆڵ دەکات بەڵام ئەگەر حەزتان لە چای رەشە هیچ نیگەران مەبن. چای رەشیش ئاستی تری گلیسیرید کە چەورییەکی مەترسیدارە کەم دەکاتەوە و هەروەها ئاستی چەوریی بەسوود یان HDL زیاد دەکات. ئەم مەوادە رەنگێکی روون بە چایەکە دەبەخشن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved