6/10/2021 09:51 PM

وادەی دەستپێكردنی خوێندن لە زانكۆی سلێمانی دیاریكرا

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا كە پڕۆسەی خوێندنی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2021- 2022 لە ڕێكەوتی 16-10-2021 دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەنراوێكدا زانكۆی سلێمانی ڕایگەیاندووه: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە كۆی دەنگ بڕیاردرا پڕۆسەی خوێندن بە شێوەی خوێندنی ناو كەمپەس بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی 2021- 2022 لەڕۆژی 16-10-2021 بەپێی خشتەی وانەكان لە كۆلێژەكان دەستپێدەكات.

هەروەها وەك قۆناغی یەكەم بڕیاردراوە بەشە ناوخۆییەكان لەڕۆژی 16-10-2021 بەڕووی خوێندكاراندا بكرێتەوە بەو مەرجەی كە خوێندكار ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتبێت و ڕەچاوی ڕێكارە تەندروستییەكان بكات و كارتی وەرگرتنی كۆتانی ڤاكسینی پێبێت. 

لەلایەكی تریشەوە بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان كە تائێستا ڤاكسینیان وەرنەگرتووە بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانەوە گشتاندنی پێدەكرێت دەتوانن سەردانی مەڵبەندی تەندروستی زانكۆ بكەن لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی یان سەردانی هەر سەنتەرێكی دیكەی تایبەت بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بكەن.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved