7/10/2021 07:17 PM

نهێنیی تەمەندرێژ بوونی ژاپۆنییەکان چییە؟

لە سەردەمی دێریندا خەڵکی ژاپۆن زۆریان حەز لە خواردنی برنج نەبووە بەڵام دواتر نەریتی برنج خواردن لەناو ئەواندا پەرەی سەند تا رادەیەک کە ئێستا برنج بەشی جیانەکراوەی سیستمی خۆراکیی ئەم گەلەیە. دەگوترێ ئەوەی کە خەڵکی ژاپۆن بەگشتی تەمەندرێژن، پێوەندی بە خواردنی برنجەوە هەیە. لە درێژەدا هۆکارەکانی ئەم بابەتە دەخەینە روو.

برنج و دابەزینی کێش
: برنج چەوری و سودیۆمی کەمە و ئاستی ریشاڵ لەم خۆراکەدا بەرزە و دەتوانێ یەک ژەمە خۆاراکی تەواو بۆ ئەو کەسانە بێت کە رجێم دەکەن.

برنج و باشتربوونی سیستمی هەرس
: برنج دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ئەوەش کەمبوونەوەی قەبزی و رێکخستنی سیستمی هەرسی لێدەکەوێتەوە چونکە کۆمەڵێک مادەی سروشتی تێدایە کە جەستە پاک دەکاتەوە و ژەهرەکانی جەستە لە رێگای کۆئەندامی هەرس و گورچیلەکانەوە دەخاتە دەرەوە.

برنج و تەندروستیی دڵ: خواردنی بەردەوامی برنج وەکوو مادەیەکی سروشت و بەتام هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی تەندروستیی دڵ. برنج سیستمی سووڕی خوێن باشتر دەکات و بەم جۆرە تەندروستیی دڵ ناکەوێتە مەترسییەوە.

هاوسەنگبوونی شەکری خوێن: ئەو کەسانەی شەکری خوێنیان لە ئاستێکی بەرزدایە دەتوانن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە برنج هەڵبژێرن. رادەی ریشاڵ و پرۆتین لە برنجی قاوەیی سێ بەرابەری برنجی ئاساییە، هەەر بۆیە ژاپۆنییەکانیش زیاتر حەزیان لەم چەشنە برنجەیە چونکە شەکری خوێن رێک دەخات.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved