7/10/2021 07:19 PM

لە کاتی سکچووندا ئەم خۆراکانە قەدەغەن

کاتێک تووشی سکچوون دەبین دەبێ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر سەرنجی جۆری خواردنەکانمان بدەین چونکە هەندێک لە خۆراکەکان حاڵەتێکی توندتر دەبەخشن بەم کێشەیە. لەدرێژەدا بەشێک لەم خۆراکانە دەخەینە روو.

شیرەمەنی: یەکەم گروپی خۆراک کە دەبێ لە کاتی سکچووندا وازی لێ بهێنن شیرەمەنییە، واتە ئەو خۆراکانەی لە شیر دروست دەبن. شیرەمەنی جگە لە سکچوون، غازاتی سک و رشانەوەشی لێدەکەوێتەوە.

خواردنی چەور: ئەو خۆراکانەی چەورن دەتوانن ببنە هۆی گرژبوونی ریخۆڵە و کاردانەوە بەنیسبەت سیستمێک لە پێشتر هەستیار بووە. فاست فوود، گۆشتی گوێرەکە و خۆراکە سوورکراوەکان بەشێکن لە خۆراکە چەورەکان.

ئەو خۆراکانەی شەکریان تێدا نییە: بەشێک لە شیرین‌کەرە دەسکردەکان و شەکر تایبەتمەندیی دژەقەبزی هەیە و هەروەها هۆکارە بۆ غازاتی سک. کەوابوو لە کاتی سکچووندا خۆتان لە خواردنی خواردنەوەی رجێمی، چۆکڵێت و بنێشتی بێ شەکر بپارێزن.

کحول و کافەئین: بۆ کەسانی تەندروست، خواردنەوە کحولییەکان، کافەئین و کاربۆنات نابێتە هۆی سکچوون. بەڵام هەر کامەیان ئەم توانستەیان هەیە کە بزوێنەر بن و کەوابوو بە ئەگەری زۆر، تا ئەو کاتەی سیستمی جەستە نەگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی، واباشە خۆتان لە خواردنەوەیان بپارێزن. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved