8/10/2021 04:31 PM

باشترین خۆراکەکان بۆ ئەو کەسانەی جگەریان چەورە

جۆری خواردن بۆ ئەو کەسانەی جگەریان چەورە زۆر گرنگە، کەوابوو دەتوانن بە خواردن یان نەخواردنی هەندێک لە خۆراکەکان ئەم نەخۆشییە کۆنتڕۆڵ بکەن. لەدرێژەدا ئاماژە بەو خۆراکانە دەکەین کە سودی بۆ تووشبووانی نەخۆشیی جگەری چەور هەیە.

سیر: سیر لە زۆربەی سیستمی خۆراکەکاندا هەیە وبەسوودە بۆ ئەو کەسانەی جگەریان چەورە. بەپێی توێژینەوەیەک سیر و ئەو خۆراکەنەی بە سیر دروست دەبن هۆکارە بۆ دابەزینی کێشی ئەو کەسانەی جگەریان چەورە.

ترشەلۆکی چەوری ئۆمێگا٣: خواردنی ترشەلۆکی چەوری ئۆمێگا٣ ئاستی چەوریی جگەر و چەورییە زیانبەخشەکانی جەستە کەم دەکاتەوە. ماسی سەلەمۆن و گوێز بەشێک لەو خۆراکانەی ئەم تایبەتمەندییەیان هەیە.

قاوە: بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر مشک ئەنجام دراوە، قاوەی بێ کافەئین دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازار و ورووژانەکانی جگەر لەناو ئەو مشکانەی پێشتر سسیتمی خۆراکەکەیان پڕاوپڕ بووە لە چەوری، فرۆکتۆز و کۆلیستڕۆڵ.

برۆکلی: خواردنی جۆرەکانی سەوزە بۆ کەسانی تووشبوو بە جگەری چەور بەسوودە بەڵام لەم ناوەدا برۆکلی یەکێک لە سەوزەواتە گرنگەکانە کە دەبێ لە سیستمی خۆراکیی تووشبووان بە جگەری چەوردا دابندرێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved