سترێس و دڵەڕاوکێ کۆمەڵێک کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و دەروونی ئێوە هەیە و بەشێک لەو کێشانەی رووبەڕووی پێست دەبێتەوە هۆکارەی سترێسی لەڕادەبەدەرە. لەدرێژەد لەگەڵ کاریگەرییەکانی سترێس لەسەر دەموچاو ئاشنا دەبین. ناسکبوونەوەی موو: سترێسی دەبێتە هۆی ئەوەی مووەکانتان لە قۆناغی یەکەمی گەشەکردندا بچەن ناو قۆناغی پشوودانەوە و ئەمەش رووتانەوەی قژی لێدەکەوێتەوە و سووڕە سروشتیەکەی تێک دەچێت. وشکبوونی پێست: زۆربەمان بە رادەی پێویست ئاو ناخۆینەوە. لەلایەکەوە سترێس دەبێتە هۆی وشکبوونی پێست و دۆخەکە خراپتر دەکات. ئەگەر سترێستان هەیە واتە بە رادەی پێویست ئاو ناخۆنەوە و بەم جۆرە پێستتان وشک دەبێت. ئەو کەسانەی سترێستان هەیە دەبنە هۆگری قاوە و کۆلا و یان تووشی کەمخەوی دەبن. پەڵەی رەشی ژێر چاو: تێکچوونی سیستمی خەو کە لە ئەنجامی سترێس و دڵەڕاوکێدا دروست دەبێت هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی شلەمەنیەکان لە ژێر پێڵوودا و ئەم بەشە تووشی ئاوسان دەبێت و بە شێوەی پەڵەی ڕەش خۆی دەردەخات. چرچبوونی دەوروپشتی چاو: سترێس هۆکارە بۆ پیربوونی خێرا و ئەمەش لە خەوتنی ناتەندروستەوە سەرچاوە دەگرێت. حاڵەتی چاوەکانتان دەگۆڕدرێت و جوانیی برۆکانتان کەم دەبێتەوە و هەر ئەوەش نیشانەکانی گەنجێتی لە ئێوەدا کەم دەکاتەوە.
سەرچاوە: namnak
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure