به‌گشتی خه‌ڵك رۆژانه نزیكه‌ی 200 گرام میوه‌و 200 گرام سه‌وزه ده‌خوات، ئه‌وه‌ش كه‌مترین رێژه‌یه كه له‌ش پێویستی پێیه‌تی، بۆیه پێویسته رێژه‌كه به‌رزببێته‌وه بۆ 600 گرام له میوه‌و سه‌وزه به‌تایبه‌ت له رۆژه سارده‌كانی ساڵدا. به‌وپێیه‌ی سه‌وزه‌و میوه‌كان رێژه‌یه‌كی باش و پێویست له شه‌كر ده‌به‌خشن به له‌ش بۆ دروستكردنی وزه‌و هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی باش ڤیتامیناتی تێدایه كه به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات و جگه‌له‌وه‌ش دژه ئۆكسانی تێدایه یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كییه له رێكخستنی كرداری هه‌رسدا. له‌وانه‌ش گرنگتر سه‌وزه‌و میوه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی وه‌ك ته‌ماته‌و چه‌ندینی تر سه‌رچاوه‌یه‌كی باشن بۆ چالاككردنی سوڕی خوێن، جگه‌له‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی باش ریشاڵی تێدایه كه له شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه‌و گه‌ده ده‌مانپارێزێت. خاك - س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure