زۆر کەس لایان وایە نانخواردن بە کەوچک گونجاوترە، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە نانخواردن بە دەست تەندروستترە و بەرگیری لە زۆرێک لە نەخۆشییەکان دەکات بەڵام ئەمە تەنها سوودی ئەم چەشنە نانخواردنە نییە و لە درێژەدا لەگەڵ بەشێکی دیکە لە لە سوودەکانی ئاشنا دەبین. زیادبوونی سووڕی خوێن: خەڵکی هەندێک لە وڵاتانی جیهان بەتایبەت هیند بە دەست نان دەخۆن. ئەمە پرۆڤەیەکی رێکوپێکە کە زۆر جار بیری لێ ناکەنەوە و تەنها کاتێک بانگهێشتی میوانییەک کراون بە کەوچک نان دەخۆن، بەڵام لەوە ئاگادار نین کە نانخواردن بە دەست سووڕی خوێن زیاد دەکات. هەرسی خۆراک ئاسانتر دەبێت: کاتێک بە دەست نان دەخۆیت و قامکەکان دەچنە ناو دەمەوە، بە شێوەی ئۆتۆمات ئەندامە هەستەکییەکان چالاک دەبن و ئەمەش وزەی جەستە هاوسەنگ دەکات و خۆراکەکە بە باشی هەرس دەبێت، چونکە کاتێک دەست بەر خۆراکەکە دەکەوێت، عەسەبی سەر پەنجەکان ئەم هەستە وەردەگرن و رەوانەی مێشکی دەکەن و مێشکیش فەرمانی بەرهەمهاتنی ئەنزیمی تایبەت بە هەرس دەر دەکات. تێدەگەن خواردنە گەرمە: بە شێوەی لۆژیکی کاتێک بە کەوچک نان دەخۆن ناتوانن بزانن ئایا خواردنەکە گەرمە یانخود نا. بەڵام کاتێک بە دەست بیخۆن سەر پەنجەکان بەخێرایی هەست بە گەرمیی خواردنەکە دەکەن و بەم جۆرە بەرگیری لە سووتانی زمان و ناو دەم دەکرێت. بە دەست نانخواردن کارێکی تەندروستە: لەوانەیە ئەم قسەیە هەندێک قورس بێت بەڵام دەستی مرۆڤ لە کەوچک و ئامرازەکانی دیکەی نانخواردن پاکترە. بەپێچەوانەی ئەو شتەی لە زەینتاندایە ئەو کەسانەی بە دەست نان دەخۆن بەر لە خواردن هەمیشە دەستیان دەشۆن و ئەو کەسانەی بە کەوچک نان دەخۆن زۆر شۆردنی دەستەکانیان لەیاد دەکەن.
سەرچاوە: namnak
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure