9/10/2021 02:18 PM

چۆن لە وەرزی پاییزدا تەندروستیمان بپارێزین؟

پاییز وەرزێکی تایبەت و ناوازەیە. نە وەکوو هاوین گەرمە و نە وەکوو زستان سەهۆڵبەندانە و ئەمەش چەلەنجێکی گەورەیە بۆ لایف ستایلی مرۆڤ لەم وەرزە رەنگاڵە و جوانەدا. لە درێژەد باس لەوە دەکرێت کە چۆناوچۆن دەتوانین لەم وەرزەدا بە باشترین شێوە تەندروستیی خۆمان بپارێزین.

ڤیتامین D بخۆن: سەرچاوەی سەرەکیی بۆ دابینکردنی ڤیتامین D تیشکی خۆرە، کەوابوو کاتێک هەوا سارد دەبێت، وەرگرتنی ئەم ڤیتامینە کەم دەبێتەوە و دەبێ کەمبوونی ئەم ڤیتامینە بە خواردنی حەبی ڤیتامین D قەرەبوو بکەنەوە.

کاتێک بۆخۆتان تەرخان بکەن: پاییز و زستان رێگەیەکە کە زەوی دەرفەتی ئەوەمان پێ دەدات بۆ ئەوەی خێراییمان کەم بکەینەوە و پێوەندی بە هەست و سۆزەکانمانەوە بگرین و زیاتر کات بۆخۆمان تەرخان بکەین.

ڤاکسینی ئەنفلۆئزا لە خۆتان بدەن و تەندروستیی گشتی جەستەتان کۆنتڕۆڵ بکەن: کەس حەز ناکات هەست بە تام و بۆن کردنی تووشی ئاڵۆزی ببێت یان خود سەرەتای پاییز بە ئێش، پژمە و کۆکەوە دەست پێ بکات. کەوابوو ئەم دوو خاڵە لەبەرچاو بگرن.

سیستمی بەرگریتان بەهێز بکەن: ئێوە دەتوانن بە خواردنی بڕێکی زۆر ئاو، شۆردنی دەستەکان بەرگیری لە نەخۆشییەکان بکەن و بە خواردنی خۆراکی تەندروست و وزەبەخش، یارمەتی سیستمی بەرگری بکەن بۆ ئەوەی بە باشی پارێزگاری لە جەستە بکات.

دەست بە کاتەکانتانەوە بگرن: تا ئەو جێگایەی بۆتان جێبەجێ دەبێ زوو بخەون؛ بەتایبەت لە سەرەتاکانی دەسپێکی وەرزی پاییزدا؛ واتە ئەو کاتەی رۆژگار کورت و شەوگار درێژ دەبێت. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved