10/10/2021 05:40 PM

هۆکارەکانی سپی‌بوونی خێرای قژ

قژ یەکێک لە هێماکانی جوانیی مرۆڤە و زۆرینەی خەڵک قژ و رەنگەکەی بە گەورەترین سەرمایەی جوانیی خۆیان دەهێننە ئەژمار. کاتێک تەمەن بەرز دەبێتەوە قژەکان دەبنە ماش و برنجی و دواتر سپی دەبن. بەڵام سپی‌بوونی قژ لەم سەردەمەدا دزەی کردووەتە ناو کەسانی کەم تەمەن و لەئێستادا لە گەنجان و تەنانەت مێرمناڵانیشدا ئەم دیاردەیە دەبیندرێ. لەدرێژەدا بەشێک لە هۆکارەکانی سپی‌بوونی قژ دەخەینە روو.

جینەتیک: جینەتیک گرنگترین هۆکارە کە دەستنیشانی دەکات قژ لە چ تەمەنێکدا رەنگی خۆی لەدەست بدات. بۆ هەندێک کەس، تەنانەت بەر لەوەی بگەن بە تەمەنی ٢٠ ساڵان، ئەم رووداوە روو دەدات. بۆ هەندێک کەسی دیکەش ئەم پرۆسەیە درەنگتر روو دەدات.

خواردنی لەڕادەبەدەری خۆراکە زیانبەخشەکان
: پسپۆڕان دەڵێن خواردنەوەی لەڕادەبەدەری چا، قاوە و کحول یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەشەی رەنگی خۆڵەمیشی لە قژدایە. خۆراکە چەورەکان، بەهارات و خواردنە ئاسیدییەکانیش هۆکارن بۆ سپی‌بوونی قژ.

هۆرمۆنەکان: هەر وەکوو لە بابەتەکانی پێشوودا ئاماژەمان پێکردووە هۆرمۆنەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر رەنگی قژ هەیە. نەبوونی هاوسەنگی لە جەستەدا رێگە بۆ سپی‌بوونی قژ خۆش دەکات. کێشەکانی پێوەندیدار بە غودەی تیرۆئی و غودەکانی هیپۆفیز لەم پرۆسەیەدا رۆڵ دەگێڕن.

مەوادی کیمیاوی: هەندێک جار بەکارهێنانی ئەو شامپۆیانەی پێکهاتەکەیان سەتاسەت کیمیاوییە، سابوون، رەنگ کردنی موو و شتی لەم چەشنە دەتوانێ راستەوخۆ ئەم کێشەیە دروست بکات.

پێستی سەری پیس و چەور: پێستی سەری چەور و پیس دەتوانێ ببێتە دەسپێکی سپی‌بوونی قژ، چونکە دەتوانێ ریشە قژەکان لاواز بکات و رێگری بکات لە گەیشتن خوێن بە ریشەی قژەکان.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved