10/10/2021 05:42 PM

پەیوەندیی قەڵەوی و رووتانەوەی قژ

خانەکانی فۆلیکۆلی قژ لە ماوەی سووڕێکی سروشتیدا دوبارە گەشە دەکەنەوە و دەگەڕێنەوە سەر دۆخی پێشووی خۆیان. بەرە بەرە کە تەمەن بەرز دەبێتەوە، توانایی نوێژەنبوونەوەی قژ لاواز دەبێت و ناسک دەبنەوە و قەڵەویش دەتوانێ ئەم پرۆسەیە خێراتر بکات.
ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە، زیاتر تووشی رووتانەوەی قژ دەبن چونکە قەڵەوی پرۆسەی ناسکبوونەوەی قژ خێراتر دەکات و ئەم رووداوە لەو میکانیزمە ملوکۆلییەکاندا روو دەدات کە هێشتا نەناسراون.
توێژەران بۆیان دەرکەتووە ئەو مشکانەی کەوا خۆراکی چەور دەخۆن مووەکانیان ناسک دەبێتەوە و هۆکارەکەشی لاوازبوونی فۆلیکۆلەکانی قژە؛ ئەم رووداوە لە مشکە پیرەکاندا قورسترە.
ئەم توێژەرانە تێگەیشتن ئەو مشکانەی سیستمی خۆراکەکەیان چەورە، لەسەر پێستیان مادەیەکی کیمیاوی پاشەکەوت دەبێ و ئەم مادەیە خێرایی رووتانەوەی قژ زیادە دەکات و فۆلیکۆلەکان بچووک دەبنەوە. هەروەها چالاکیی سیتۆکینە ورووژاوەکانیشیان تاوتوێ کراو و روون بووەوە کە ئەم سیگناڵە وروژێنەرانەیە هۆکارە بۆ سەرکوتی نوێژەنبوونەوەی فۆلیکۆلەکانی موو.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved