هه‌ندێكجار خانمان خه‌مبارن له‌وه‌ی وا هه‌ستده‌كه‌ن له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه گرنگیان پێ‌نادرێت، چونكه پیاوان زۆربه‌ی كاته‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان به‌سه‌رده‌به‌ن. به‌ڵام پزیشكانی بواری ده‌روونی چه‌ند رێگایه‌كیان دیاریكردووه تا ژنان ئه‌نجامی بده‌ن و وابكه‌ن مێرده‌كانیان گرنگی تایبه‌تیان پێبده‌ن. _گه‌ر خاوه‌نی مووچه‌ی خۆتی، ئه‌وا چاوه‌ڕێ مه‌كه مێرده‌كه‌ت هه‌موو شتێكت بۆ بكڕێت، خۆت به‌شێكی جێبه‌جێبكه، چونكه هه‌ندێكجار له‌وانه‌یه پیاو نه‌توانێت هه‌موو شتێكت بۆ دابینبكات به‌ڵام باسی ناكات و هه‌وڵی بێده‌نگی ده‌دات، ئه‌مه‌ش واده‌كات خانمان به‌هه‌ڵه بیر له‌و ره‌فتاره‌ی مێرده‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ت وا هه‌ستبكات تۆ به‌شێكی پێداویستییه‌كانی خۆت پڕده‌كه‌یته‌وه ئه‌وا متمانه‌ی زیاترت پێده‌كات. -پێویسته خانمان به‌رده‌وام گرنگی به له‌شولاریان و بۆنخۆشی و ماكیاجی خۆیان بده‌ن، تا مێرده‌كانیان هه‌مووكات به‌جوانی بیانبینن و هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتریان له‌گه‌ڵ بده‌ن. -ته‌نها ئه‌و كاتانه داوای گفتوگۆ له مێرده‌كه‌ت مه‌كه كه كێشه‌یه‌كت هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌وكاتانه‌شی مێرده‌كه‌ت هه‌ستده‌كه‌یت كێشه‌یه‌كی هه‌یه ئه‌وا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌و پێكه‌وه چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها پێویست ناكات ته‌نها شته ناخۆشه‌كانت باسبكه‌یت به‌ڵكو پێویسته شته خۆشه‌كانی ژیانیشت كه رۆژانه رووده‌دان بۆ مێرده‌كه‌تی باسبكه‌یت تا هه‌ست نه‌كات گه‌ر ئه‌وكاتانه‌ی ئه‌وت لانیه تۆ خه‌مباری و به‌رده‌وام توشی كێشه ده‌بیت، ئه‌مه واده‌كات متمانه‌ی بۆ بڕوابه‌خۆبوونت نه‌مێنێت. خاك - ئا/ مه‌لیك حسن س: سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure