11/10/2021 04:16 PM

هۆکاری ئاوسانی پێڵوی چاو پاش هەستان لە خەو

ماندوویەتیی چاو و ئاوسانی پێڵوو لەدوای هەستان لە خەو, دەتوانێ چەند هۆکاری جۆاراوجۆری هەبێ. ئەم کێشەیە بە گشتی ئەو کاتانەی کەسەکە بە ماوەیەکی زۆر دەخەوێت یان بە ماوەیەکی زۆر سەیری شاشەی کۆمپیتەرەکەی دەکات، خۆی دەردەخات. لەدرێژەدا ئاماژە بە بە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە دەکەین.

کەم‌ئاویی جەستە: پێستی دەوروپشتی چاو بەهۆی ئەوەی هەستیارییەکی زۆری هەیە، بەنیسبەت هەر چەشنە کەمبوونێک و بە تایبەت کەم‌ئاوی، بەخێرایی کاردانەوەی دەبێت؛ کەوابوو ئەگەر هەست دەکەن ئەو ئاوەی لەماوەی رۆژدا دەیخۆنەوە کەمە هەوڵ بدەن زیاتر بخۆنەوە.

خۆراکە سوێرەکان: خوێ هۆکارە بۆ راگرتنی ئاو لە ژێر پێستی دەوروپشتی چاو و هەر بۆیە کاتێک خۆراکێکی سوێر دەخۆین، رۆژی دوایی لەگەڵ ئاوسانی ژێر چاو رووبەڕوو دەبینەوە.

هەستەوەری (ئالەرجی)
: ئالەرجین و کاریگەریی نەرێنی ئەم مەوادە لەسەر جەستە هۆکارە بۆ بەرهەمهاتنی مادەی «هیستامین» کە کارەکە گەورەکردنەوەی دەمارەکانی خوێنی ژێر چاو، زیادکردنی سووڕی خوێن و ورووژانە. هۆکاری بەرهەمهاتنی ئەم مادەیە هەر شتێک بێت ئێمە تووشی کێشە دەکات و بۆ نموونە ئاوسانی پێڵووی چاوی لێدەکەوێتەوە.

کافەئین: ئاوسانی و رەش هەڵگەڕانی چاو لەدوای هەستان لە خەو یەکێک لە لێکەوتەکانی بەکارهێنانی لەڕادەبەدەر و نەگونجاوی کافەئینە چونکە بەهۆی کەم‌ئاویی جەستەوە کۆمەڵێک زیانی بەرچاو کە یەکێکیان ماندوویەتیی پێڵووەکانە، دروست دەبێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved