11/10/2021 04:18 PM

سودەکانی ئاوی سێو

سێو یەکێک لە پڕ لاینگرترین میوەکانی جیهان و هەمیشە لەبەر دەستە و هاوکات چەندین سوودی تەندروستیشی هەیە. ئاوی سێویش کە لە رێگای گوشرانی سێوەوە بەرهەم دێت، دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ڤیتامین بۆ نموونە ڤیتامین C، B و کۆمەڵێک مادەی کانگەیی بۆ نموونە مەگنسیۆم، ئاسن، کالیسیۆم، مەنگەنیس و مس. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی ئەم ئاوی میوەیە دەخەینە روو.

چارەسەرە بۆ ئاسم: مەوادی دژە ورووژان و دژە هەستەوەری ناو پێکهاتەی ئاوی سێو، بەرگیری لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە دەکات و هێرشەکانی ئاسم و ئێشی قوڕگ و سییەکان کەم دەکاتەوە.

تەندروستیی دڵ: ئەو پوتاسیۆمەی لە پێکهاتەی سێودایە، هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی گرژیی نێوان دەمارەکان، فشاری خوێن و هەروەها رێگری دەکات لەوەی کە زیان بەر سیستمی دڵ و دەمارەکان بکەوێت.

دابینکردنی ئاوی جەستە: ٨٨٪ـی پێکهاتەی سێو ئاوە و کەوابوو ئەو کەسانەی ئەگەر هەیە جەستەیان تووشی کەم‌ئاوی بێت و هەروەها ئەو مناڵانەی تووشی سکچوون و رشانەوە دەبن، واباشە ئاوی سێو بخۆنەوە.

چارەسەرە بۆ قەبزی: ئەو ئاسید "مالیک"ـەی لە پێکهاتەی سێودایە هۆکارە بۆ باشبوونی چالاکییەکانی سیستمی هەرس و جگەر و تێکەڵەی ریشاڵ و مەوادی کانگەیی ورووژێنەر لە ئاوی سێودا، دەتوانێ بەخێرایی نیشانەکانی قەبزی، ورووژان و سکچوون لەناو ببات.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved