11/10/2021 10:43 PM

لافاو نزیكەی دوو ملیۆن چینی ئاوارە دەكات

بەهۆی دروستبوونی لافاو لە ویلایەتی شانشی لە چین، یەك ملیۆن و 760 هەزار كەس زياتر لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارەبوون و زیاتر لە 17 هەزار خانووش وێران بوون.

سەرچاوەكانی هەواڵ لەوبارەیەوە بڵاویانكردۆتەوە، بەهۆی شەپۆلێكی بارانبارین كە چەند ویلایەتێكی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە، لە ئێستا لافاو زیانی بە 67 شارو شارۆچكەی ویلایەتی شانشی گەیاندووەو یەك ملیۆن و 200 هەزار كەس زياتریش بۆ شوێنی ئارام گواستراونەتەوە. 

لافاو زیانی بە 190 هەزار دۆنم لە زەوییە كشتوكاڵییەكان گەیاندووەو هێشتا زیانە گیانییەكان ڕانەگەیەنراوە.

خاك - ئاژانسەكان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved