12/10/2021 05:53 PM

باشترین ڤیتامینەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەڵوەرینی قژ

بەکارهێنانی ڤیتامین و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بۆ چارەسەرکردنی هەڵوەرینی قژ زۆر بەسوودن. لەدرێژەدا لیستێک لەو ڤیتامینانەی بۆ بەهێزکردنی قژ و بە جۆرێک بۆ کەمکردنەوەی هەوڵوەرینی قژ بەسوودن دەخەینە روو. هەڵبەت ئەگەر کێشەکەتان زۆر جیدیە دەبێ سەرەتا سەردانی پزیشک بکەن.

ڤیتامین A: ئەم ڤیتامینە بەرهەمهاتنی ئاسید «ریتۆنیک»ـی فۆلیکۆلی موو رێک دەخات. جگە لەوەی بۆ ئاگاداری کردن لە پێست زۆر بەسوودە بەڵکوو یارمەتی قژ دەدات بۆ ئەوەی دوبارە خۆی نۆژەن بکاتەوە. هەروەها قژەکان شێدار دەکات و بە تەندروستی دەیانهێڵێتەوە. سەرچاوەکانی ڤیتامین A بریتین لە: گێزەر، سپیناخ، سەوزەوات، ماسی، کاهوو، بیبەری سووری شیرین.

ڤیتامینەکانی B2: ئەمانە یەکێک لە باشترین جۆرەکانی ڤیتامینن کە بە کۆنتڕۆڵکردنی سترێس یارمەتی بە پرۆسەی گەشەی قژ دەگەیێنن. ئینۆزیتل و ڤیتامین B2 بۆ گەشەی قژ زۆر بەسوودن. ڤیتامین B لە هێلکەی مریشک، پرتەقاڵ، دانەوێڵە و گۆشتی مریشکدا دەست دەکەوێت.

ڤیتامین C: ئەم ڤیتامینە یارمەتی جەستەدا دەکات بۆ ئەوەی ئاسنی ناو خۆراکەکان هەڵمژێت کە بۆ گەشەی قژ زۆر زەروورە. هەروەها بەرهەمهاتنی کۆلاژن زیاد دەکات کە بۆ پاراستنی پێکهاتەی قژ و نۆژەنکردنەوەی زیانەکان پێویستە. سپیناخ، سەوزەوات، برۆکلی.، کێوی، پرتەقاڵ. لیمۆ شیرین، لیمۆ و نۆک بەشێکن لە سەرچاوەکانی ئەم جۆرە ڤیتامینە.

ڤیتامین D: ئەم ڤیتامینە بۆ بەرگیری لە هەڵوەرینی قژ، فۆلیکۆل و خانەکانی قژ دەورووژێنێت. سەرچاوە گرنگەکانی ڤیتامین D بریتین لە ماسی، گۆشتی ران، شیری سۆیا، هێلکەی مریشک، قارچک و شیرەمەنییەکان. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved