12/10/2021 05:55 PM

بۆ ئەوەی تووشی شەکرە نەبن ئەم دوو خاڵە لەبەرچاو بگرن

لەم سەردەمەدا شەکرە بووەتە یەکێک لە ئازارە باوەکان و پەیوەندییەکی زۆری بە لایف ستایلی کەسەکانەوە هەیە. شەکرە بە حاڵەتێک دەگوترێ کە لەودا جەستە ناتوانێ ئانسۆلین وەربگرێت یان پانکریاس ناتوانێ ئانسۆلینی پێویست بەرهەم بێنێت. لەدرێژەدا ئاماژە بە دوو رێگە دەکەین بۆ ئەوەی تووشی ئەم ئازارە سەختە نەبین.

خەوی پێویست: یەکەم رێگە ئەوەیە بە رادەی پێویست بخەون. هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کەم‌خەوی تەنانەت بۆ شەوێکیش دەتوانێ هەستیاری بەنیسبەت ئانسۆلین کەم بکاتەوە و هەواڵی خۆش لەم بوارەدا ئەوەیە کە ئەگەر خەوەکەتان رێک بخەن دەتوانن کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەم‌خەوی قەرەبوو بکەنەوە.

کەمکردنەوەی سترێس
: دووهەم رێگە کەمکردنەوەی سترێسە. جگەوە لە هەبوونی خەوێکی نۆرماڵ، کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی سترێس بۆ هەستیاری زیاتر بەنیسبەت ئانسۆلین پێویستە. هەستکردن بە سترێس دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی کۆرتیزۆڵ و گلۆکاگۆن لە جەستەدا کە گلیکۆژێن (جۆرێک شەکر) دەکات بە گلۆکۆز و بەرزکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن دێتە ناو خوێنەوە.
لەگەڵ تێپەڕینی کات، ئەوە دەتوانێ مەترسیی ئاڵوگۆڕەکان لە شەکری خوێندا بەرز بکاتەوە. هەروەها بە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆر بەر دەمارەکان دەکەوێت مەترسیی لەسەر تەندروستیی دڵیش دێتە ئاراوە.

نیشانەکانی کەمبوونی ئانسۆلین لە ج ەستەدا:
*تینوویەتیی بەردەوام
*میزکردنی لەڕادەبەدەر، بەتایبەت شەوانە
*دابەزینی بێ‌هۆی کێشی جەستە
*ماندوویەتیی بەردەوام
*برینەکان بە ئاسانی چاک نابنەوە
*خورانی ئەندامی زاوزێ

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved