12/10/2021 09:32 PM

پیشەی دووهەمی پاشای هۆڵەندا ئاشكرا كرا

پاشای هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، بۆ ماوەی 21 ساڵ وەك فڕۆكەوان لە گەشتە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە كاری كردووە بەبێ ئەوەی كەس بزانێت و جگە لە پاشایەتی فڕۆكەوانیش بووە. 

ڤیلیام ئەلەكساندەر پاشای هۆڵەندا ئاشكرایكردووە كە بۆ ماوەی 21 ساڵ وەك فڕۆكەوان بەشداری لە گواستنەوەی گەشتیاران و موسافیرانی گەشتە ناوخۆییەكانی وڵاتەكەی كردووەو خۆشی ئاشكرا نەكردووە.

ڕاشیگەیاندووە، مانگی دوو جار گەشتی ئاسمانی بووەو كارەكەشی بەباشی بەڕێوەبردووەو لەكاتی قسەكردن لەناو فڕۆكەدا ناوی خۆی نەهێناوەو هەستناكرێت كەس ئەوی ناسیبێت.

خاك - ئاژانسەكان 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved