پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مرۆ 13-10-2021 له ئه‌نجامی زیادبوونی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌راست له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان، ئاسمانی ھه‌رێم به‌زۆری ده‌گۆرێت بۆ نیمچه ھه‌ورو له ھه‌ندێك كات بۆ ھه‌وری ته‌واو له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ بۆ ئێواره‌دا ئه‌گه‌ره‌كانی بارانبارین كراوه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی ھه‌ڕه‌مه‌كی و بارانی تاوتاو به روودانی ھه‌وره تریشقه‌و زیادبوونی خێرايی با به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای دھۆك و سنوره شاخاوییه‌كانی پارێزگاكه‌دا كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما له سنوری پارێزگای دھۆك به‌ھۆی كاریگه‌ری بارانبارینه‌وه به رێژه‌ی 4 تا 6 پله روو له نزمبوونه‌وه ده‌كات، به‌ڵام له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ھه‌رێم به‌ھۆی لاوازی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆكه ته‌نھا به‌رێژه‌ی 1 تا 2 پله نزمده‌بنه‌وه‌و به‌مشێوه‌یه ده‌بێت له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی ھه‌رێم (سلێمانی 30 پله، ھه‌ولێر 29 پله، دھۆك 25 پله، ھه‌ڵه‌بجه 32 پله، كه‌ركوك 33 پله) له ناوچه‌كانی گه‌رمیان پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌و له‌نێوان 36 بۆ 37 پله ده‌بێت له سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین له‌نێوان 29 بۆ 30 پله ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خێرايی با له ئاراسته‌ی باكورو باكوری رۆژئاواوه چالاك ده‌بێت به خێرايی 15كم تا ھه‌ندێك كات بۆ زیاتر له 35كم له سه‌عاتێكدا به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی ھه‌ولێرو دھۆك چالاكی با زیاتر ده‌بێت. سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری بارانبارین له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ھه‌رێم تا سنوری پارێزگای ھه‌ولێرو ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌گه‌ری بارانبارین ده‌بێت به‌رێژه‌ی كه‌م و پچڕپچڕ له ھه‌ندێك كاتدا له ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك و ئیداره‌ی راپه‌رین كاریگه‌ری لاوازتر ده‌بێته‌وه، له ھه‌ندێك ناوچه‌دا له‌وانه‌یه نمه باران ھه‌بێت به‌شێوه‌ی كورتخایان و له‌مجۆره نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌دا مه‌رج نیه له ھه‌موو ناوچه‌یه‌ك بارانبارین ھه‌بێت وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه، به‌شێوه‌ی ھه‌ره‌مه‌كی ھه‌ور ئاسمانی له ناوچه‌كاندا چرده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه له‌كاتی چڕبوونه‌وه‌ی ھه‌وره‌كاندا گۆرانكاری به‌سه‌ردا بێته‌وه كاریش بكاته‌سه‌ر بڕو رێژه‌ی بارانه‌كه‌و له سنوری گه‌رمیان و پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌دا كاریگه‌ری به‌شێوه‌ی باران نابێت و ته‌نھا ھه‌ور له ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌بینرێت. خاك - ئاژانسه‌كانی كه‌شوهه‌وا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure