13/10/2021 03:46 PM

ئەم خۆراکانە مێشک بەهێز دەکەن

سیستمی خۆراک رۆڵێکی گرنگ لە بەهێزبوونی مێشک و بیرگەدا دەگێڕێت و ئەگەر بیرگە و مێشکی خۆتان یان مناڵەکەتان لاواز بووە هەوڵ بدەن سیستمی خۆراکتان بگۆڕن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند جۆری خۆراک دەکەین کە بۆ تەندروستی و بەهێزبوونی مێشک بەسوودن.

زەردەچێوە: توێژینەوەکان دەریانخستووە زەردەچێوە دەوڵەمەندە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و ئەو دژە ورووژانانەی کەوا هۆکارن بۆ چاکبوونەوەی بیرگەی ئەو کەسانەی تووشی ئەلزامێر بوون. ئەم سوودە لەڕاستیدا لە مادەیەکەوە سەرچاوە دەگرێت بە ناوی «کۆرکۆمین».

بلۆبێری: بلۆبێری دەوڵەمەندە بە پۆلی فێنۆل کە ورووژانەکان لەناو دەبات. توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو مەوادەی لە پێکهاتەی بلۆبێریدا جێگیرن، بیرگەی کەسانی گەورەساڵ بەهێز دەکەن.

زەیتی زەیتوون: زەینتی زەیتوون دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ئەنتی‌ئۆکسیدەنت کە دەرکەوتووە هۆکارن بۆ بەهێزبوونی بیرگە و لەناوچوونی ئەو مەوادەی پرۆسەی ئۆکسیداسیۆن لە مێشکدا چالاک دەکەن.

ئەڤەکادۆ: بەپێی توێژینەوەکان لە پێکهاتەی ئەڤەکادۆدا چەندین جۆری چەوری تێدایە کە بەرگیری لە ئۆکسیداسیۆنی پێکهاتەی مێشک دەکەن. ئەڤەکادۆ بەشێکی زۆر لەو زیانانەی رووبەڕووی مێشک و بیرگە دەبنەوە لەناو دەبات.

ماسیی سەلەمون: سەلەمون پڕاوپڕە لە ئۆمێگا ٣ کە خانەکانی مێشک دەپارێزێت. توێژەران دەڵێن جگە کە سەلەمون، خواردنی جۆرەکانی دیکەی ماسیش مەترسیی ئەلزایمێر کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved