13/10/2021 03:47 PM

بەیانیان مۆز مەخۆن

مۆز، خۆراکێکی تەندروست و بەهێزکەرە و ئاستی وزەی جەستە لە کاتی بەیانیدا بەرز دەکاتەوە، بەڵام بە یەک هۆکار نابێ بەیانیان مۆز بخۆن. ئەم میوەیە سەرەڕای ئەوەی پڕاوپڕە لە پوتاسیۆم، ریشاڵ و مەگنسیۆم، بەڵام بژاردەیەکی گونجاو نییە بۆ نانی بەیانی.
مۆز لە ٢٥٪ شەکری سروشتی پێکهاتووە و بەپێی قسەکانی دوکتۆر داریەل گیۆفەر: کاتێک مۆز بە تەنهایی و لە ژەمی بەیانیدا بخورێت، رادەیەکی زۆر ئاسید و شەکر بەرهەم دێنێت بەڵام نەک بەو رادەیەی کە ئێوە تێر رابگرێت، کەوابوو هەست بە بوورانەوە و برسێتیی بەردەوام دەکەن و ئەمەش وا دەکات خۆراکی دیکە بخۆن و بەم شێوەی رادەی شەکری خوێنتان بەرز دەبێتەوە؛ ئەمەش پاشەکەوت بوونی چەوری و قەڵەوی لێدەکەوێتەوە.
کاتێک مۆز هەرس دەبێت، رادەی ئاسیدەکەشی هۆکارە بۆ دروستبوونی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس، کەوابوو واباشە بۆ سوودمەند بوون لە سوودەکانی مۆز، ئەم میوەیە بە تەنهایی نەخۆن. هەوڵ بدەن لەگەڵ چەورییە تەندروستەکان تێکەڵی بکەن.
خواردنی ئەم میوەیەش وەکوو هەموو خۆراکێکی دیکە لە کۆتاییەکانی شەودا کارێکی گونجاو نییە. مۆز میوەیەکی قورسە و هەرس بوونەکەی کاتێکی زۆری پێویستە. بە گوتەی پسپۆڕانی بواری خۆراک و خواردن، باشترین کات بۆ خواردنی مۆز ئێوارەیە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved