13/10/2021 08:13 PM

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دوادەخرێت

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەولەتی سلێمانی بەهۆی دانانی ڤێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆک لەهەمان رێکەوت وادەی فێستیڤاڵ دوادەخرێت.

ڕاگەیەنراوێک لە دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی-ەوە

بەناوی دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی،  لە بەرامبەر خەمساردی  ھەندێک کەس و لایەن و بێباکیان بەرامبەر راگەیەنراو و بەرنامەکانی دەزگاکەمان ئەم روونکردنەوەیە بلاودەکەینەوە..! 

لە ٣٠/٨/٢٠٢١ دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند کە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠٢١ سازدەکرێت ئەمەش بەهۆی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر ڕاگەیاندراوەکەی ئێمەدا، فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆک ڕایانگەیاند کە لەهەمان ڕێکەوتدا فێستیڤاڵ سازدەدەن، ئەمەش بۆ ئێمە هەواڵێکی پڕ لەسەرسوڕمان بوو کە بەداخەوە دوو فێستیڤاڵ لە یەککاتدا جۆرێک لەشپرزەیی ھونەری و دابەشکاری لەنێوان بینەر و ھونەرمەندەکاندا دروست دەکات، کە ھەدوولا ئامانجمانە زۆرترین بینەر و بەشداربوومان ھەبێت و میوانداری بکەین...

ھەربۆیە لەپای هەستکردنمان بەبەرپرسیارێتی وەک دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بڕیارماندا بەگۆڕینی وادەی سازدانی فێستیڤاڵەکە لە ١١/١١/٢٠٢١ ەوە بۆ  ١٧/١٢/٢٠٢١ .

هونەرمەندان و هونەردۆستان دڵنیا دەکەینەوە کە لە ئامادەسازیداین بۆ خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە شێوەیەکی زۆر گەورەتر و شایستەتر لە ساڵانی ڕابردوو. 

خاك - دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved