به‌پێی توێژینه‌وه پزیشييهكان، كونجی چه‌ندین سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه. كونجی 55-60%ی پێكهاتووه له رۆن و هه‌روه‌ها 20%یشی پرۆتینه. كه زه‌یت و چه‌ندین جۆر ده‌رمانی لێ دروستده‌كرێت و ده‌توانرێت به ئاساییش بخورێت یان بكرێته ناو خواردن. به‌هۆی بۆنه خۆشه‌كه‌ی و تامه‌كه‌ی زۆركات كونجی له به‌ركارهێنانی شیرینیدا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه جگهلهوهشی زه‌یته‌كه‌ی بۆ دروستكردنی خواردن به‌كاردێت یان له‌كاتی نه‌خۆشی و سه‌رمابووندا بۆ نه‌مانی ئازاری قورگ ده‌خورێت. هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پزیشكان، كونجی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵ و په‌ستانی خوێن راده‌گرێت. پزیشكان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 5 هه‌فته رۆژانه 50 گرام كونجی بخۆیت، ئه‌وا كۆلیسترۆڵ و په‌ستانی خوێنت رێژه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌بێت و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ جێده‌هێڵێت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌سووده. له هه‌مووی گرنگتر خواردنی كونجی رێگری ده‌كات له توشبوونی مرۆڤ به شێرپه‌نجه‌ی سنگ و كۆڵۆن و پرۆستات. به‌هۆی ئه‌و پێكهاتانه‌ی له كونجیدا هه‌یه. خاك - لانه كاشان س: سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure