14/10/2021 01:05 PM

ئەم خۆراکانە خەستیی خوێن کەم دەکەنەوە

خەستی خوێن ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ و مێشک بەرز دەکاتەوە. بۆ چارەسەرکردنی خەستیی خوێن دەتوانن سەردانی پزیشک بکەن و جگە لەوە دەتوانن بە خواردنی بەشێک لە خۆراکە سروشتییەکان ئەم کێشەیە کۆنتڕۆڵ بکەن. لەدرێژەدا بەشێک لەو خۆراکانەی خەستیی خوێن کەم دەکەنەوە دەخەینە روو.

هەنار: هەنار یەکێک لە باشترین میوەکانە بۆ پاڵاوتنی خوێن. هەنار دەوڵەمەندە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت کە خەستیی خوێن کەم دەکاتەوە.

پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی: پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی بە هۆی ئەوەی ڤیتامین Cـیان تێدایە بۆ چارەسەر کردنی خەستیی خوێن زۆر کاریگەرن و خوێن دەپاڵێون. گریپ فرووت، پرتەقاڵ و لیمۆی ترش بەشێکن لەم میوە بەسوودانە.

ترێ: ترێش یەکێک لە باشترین میوەکانە بۆ کەمکردنەوەی رادەی خەستیی خوێن، بەکارهێنانی ترێ بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان رەش و خەستە زۆر بەسوودە.

بەڵاڵووک: ئەم میوەیە پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و رۆڵێکی گرنگ لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی خوێندا دەگێڕێت و هەر بۆیە بۆ چارەسەرکردنی خەستیی خوێن بکاری دێنن.

گێزەر: خواردنی گێزەر و ئاوی گێزەر جگە لە بەهێزکردنی چاو دەبێتە هۆی پاڵاوتنی خوێن. بەکارهێنانی بەردەوامی ئەم خۆراکە خەستیی خوێن کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved