14/10/2021 01:07 PM

بۆ لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما تووشی نەخۆشی دەبین؟

بەپێی توێژینەوەکان ڤایرۆسەکان بەگشتی لە هەوای سارددا چالاکترن و بە ئاسانی بڵاو دەبنەوە و کەسانێکی زۆر گیرۆدە دەکەن. لەم دۆخەدا سیستمی بەرگریش کاردانەوەی لەدژی ڤایرۆسەکان دەبێت و بەم جۆرە ئێوە تووشی نیشانەکانی ئەنفلۆئانزا و هەڵامەت دەبن. لەدرێژەدا هەندێک زیاتر شرۆڤەی ئەم باسە دەکەین.
رێژەی ڤایرۆسێکی وەکوو ڤایرۆسی هەڵامەت لە هەوای سارددا زیاترە. هەوای وشکیش هۆکارە بۆ بەهێزبوونی ڤایرۆسەکان و مەترسیی هەوکردن لە جەستەدا زیاد دەکەن کە بەگشتی لەسەر لووت و قوڕگ جێگر دەبێت و کاتێک پلەی گەرمیی جەستە دادەبەزێت، ئەم ڤایرۆسە ئاسانتر بڵاو دەبێتەوە و ژمارەیان چەندین بەرابەر دەبێت.
کاتێک هەوا سارد و وشک دەبێت، سیستمی بەرگری دەیهەوێ ڤایرۆسەکان لەناو ببات و کەوابوو هەوای وشک کاردانەوەی قورسی سیستمی بەرگری لێدەکەوێتەوە. لەم کاتەدا کارکردی سیستمی بەرگری ئاڵوگۆڕی بەسەردا دێت و دەبێتە هۆی ئەوەی ئێمە تووشی هەڵامەت بین.

وەرزی پاییز و زستان لەو ورزانەی کە کەسەکان حەز دەکەن زیاتر لە ماڵەوە بمێننەوە چونکە هەوا ساردە. ئەوەی کە ئەوان لە ماڵەوە دەمێننەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی ڤایرۆسەکان لەم شوێنە داخراوەکاندا چالاک ببێت. دواتر کەسەکان لە یەک نزیک دەبنەوە و بەم جۆرە ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆس زیاتر دەبێت و حاڵەتەکانی تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلۆئانزا بەرز دەبنەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved