دایك و باوكان رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیاندا، به شێوه‌یه‌ك هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی هه‌بێت، به‌وپێیه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه كه‌سایه‌تی منداڵه‌كانیان بۆ داهاتوویان دروستده‌كه‌ن. سایتی سیدتی چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به رۆڵ و ئه‌ركی دایك و باوك له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیاندا له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی داهاتوویه‌كی پته‌و و سه‌ركه‌وتوو بۆ منداڵه‌كانیان. منداڵان هه‌مووكات به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی دڵی دایك و باوكیان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت جێی ره‌زامه‌ندییان بن، له‌وباره‌یه‌وه چه‌ندین توێژینه‌وه كراوه كه له‌ئه‌نجامیاندا ده‌ركه‌وتووه كاتێك دایكان و باوكان ئاگایان له منداڵه‌كانیان ده‌بێت، ئه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌ی منداڵه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ك كه منداڵه‌كه متمانه‌ی به‌خۆی دروستده‌كات. هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌كاندا زیاتر جه‌خت له كاریگه‌ری باوك كراوه له‌سه‌ر منداڵه‌كانی، چونكه كاریگه‌ری هه‌ڵسوكه‌وتی باوك له‌سه‌ر منداڵه‌كه واده‌كات منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریدا چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌بێت وه‌كو هه‌ڵبژاردنی هاوڕێیه‌تی و تێكه‌ڵاوبوونی خه‌ڵك، هه‌روه‌ها له گه‌وره‌ییشدا بۆ كاركردن و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و چه‌ندین بواری تر. رۆڵ و به‌رپرسیاری باوك به‌رامبه‌ر كچ كچ كاتێك سه‌یری باوكی ده‌كات، ئه‌گه‌ر باوكی به‌ڕێگای دروست هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكات، میهره‌بان و خۆشه‌ویت بێت، ئه‌وا كچه‌كه‌ی وێنه‌ی ئه‌رێنی و باشی پیاو ده‌بینێت، له داهاتووشدا هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ كه‌سێك ژیان پێكبهێنێت كه وه‌كو باوكی هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌گه‌ریش به‌پێچه‌وانه‌وه بێت ئه‌وا كچه‌كه ترسی له پیاو ده‌بێت و له‌هه‌موو بوارێكدا خۆی له پیاوان به‌دوور ده‌گرێت. رۆڵ و ئه‌ركی پیاو به‌رامبه‌ر كوڕ كوڕان له‌سه‌ره‌تای هه‌ستكردنیان به ژیانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن دڵی باوكیان به‌ده‌ستبهێنن، له هه‌موو ره‌فتاره‌كانیاندا لاسایی باوكیان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر باوك به خۆشه‌ویستی و رێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌ی بكات، كوڕه‌كه‌شی به‌هه‌مانشێوه گه‌وره ده‌بێت، به‌ڵام گه‌ر باوكه‌كه به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكات ئه‌وه كوڕه‌كه‌ی له گه‌وره‌ییدا لاسایی كاره‌كته‌ری تر ده‌كاته‌وه بۆ نموونه هاوڕێ یان كه‌سه ناسراوه‌كان. خاك - ئا/ مه‌ليك حسن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure