16/10/2021 06:48 PM

ئەم خووانە پیرت دەکەن

کۆمەڵێک خووخدەی نەگونجاوتان هەیە و نازانن بە ئەنجامدانی ئەم خووخدانە جوانی و گەنجێتیی خۆتان لەناو دەبەن. ئەو فاکتۆرانەی بە ئاسانی لە تەنیشیانەوە تێپەڕ دەبن بە جیدی وەربگرن و بەم شێوەیە جوانیی رواڵەتتان پارێزراوتر دەبێت.

بەکارهێنانی نینۆک لەجیاتی ئامراز: کاتێک نینۆکتان بۆ کردنەوە یان هەڵکەندنی شتێک بەکار دێنن جوانیی دەستتان رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.

بەکارنەهێنانی کرێمی دژەخۆر: ئەگەر بزانن کە بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر بۆ پاراستنی جوانیی و گەنجێتیی پێست چەندەی گرنگی هەیە هەرگیز وازتان لە بەکارهێنانەکەی نەدەهێن. پەڵەی قاوەیی و تاوسووت بوون نموونەیەکن لەو زیانانەی بەهۆی بەکارنەهێنانی کرێمی دژەخۆرەوە دێنە ئاراوە.

یاری کردن بە قژ: رێک ئەو کاتەی عەسەبین یان بێ‌تاقەتن حەز دەکەن یاری بە قژەکانتان بکەن و بەردەوام دەستیان پێا بکێشن بەڵام دەبێ بزانن ئەم رەفتارە تەندروستیی قژەکانتان لەناو دەبات.

شانەکردنی لەڕادەبەدەری قژ
: لە کۆنەوە گوتوویانە هەر شتیک ئاست و سنوورێکی هەیە و شانەکردنی قژیش یەکێک لەم حاڵەتانەیە. ئەگەرچی شانە کردنی قژ رێگایەکە بۆ کەمکردنەوەی سترێس لەناو خانماندا بەڵام بەگشتی خووخدەیەکی زیانبەخشە.

خەوتن بە مەکیاجەوە: ئەو خانمانەی پێستیان هەستیار و چەورە دەبێ بەخێرایی واز لەم خووە زیانبەخشە بهێنن چونکە هۆکارێکی گرنگە بۆ چرچیی پێست.

هەڵکەندنی پێست و گەزینی لێو: دەبێ ئەوە بڵێین کە گەزینی لێو لەلایەکەوە هۆکارە بۆ وشکبوونی پێست و لەلایەکەوە خوو بەم کارەوە دەگرن. رێگەچارەی ئەم کێشەیە ئەوەیە کە کرێمی شێدارکەرەوەی لێو بەکار بێنن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved