16/10/2021 06:50 PM

ئایا گووشینی چاو زیانبەخشە؟

پێکهاتەی چاو بەتایبەت سپێنەی چاو لە کۆلاژن پێکهاتووە. کاتێک چاوتان دەگووشن یان مەساجی دەکەن بە توندی، زەختێکی زۆر دێتە سەر گلێنەی چاو. بەپێی هۆشداری پزیشکانی چاو، مەساجی چاو چ بە دەست و چ بە کڵێنێکس دەتوانێ فۆرمی سروشتیی گلێنە تێک بدات و لاوازی بکات. گلێنە کاتێک ماندووە زەق دەبێی و لەوانەیە کۆمەڵێک حاڵەتی مەترسیداری بەسەر بێت.
هەروەها گووشینی چاو هۆکارە بۆ زیانبەرکەوتنی دەمارەکانی چاو و ئەگەری خوێنبەربوون لەم بەشانەدا بەرز دەبێتەوە. لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا پێکهاتەی چاو ئەم خوێنە هەڵدەمژێت بەڵام ئەگەر خوێنبەربوونەکە لە ئاستێکدا بێ کە پێویستی بە چارەسەری پزیشک هەبێت دەکرێ لەیزێر بەکار بهێنرێت. زیانبەرکەوتنی پێکهاتەی چاو بەهۆی گووشینەوە لە کەسانێکدا روو دەدات کە نەخۆشی دیکەشیان هەیە و یان پێڵوەکانیان پێکهاتەیەکی نەرمی هەیە و هەر بۆیە مناڵان و مێرمناڵان لەم بوارەدا زیاترین مەترسیان لەسەرە.
ناشیرین بوونی چاو، ئەگەری ژەهراوی بوونی چاو لە رێگای دەستەوە و لاوازبوونی ئاستی بەرگریی چاو، بەشێکن لە لێکەوتەکانی گووشینی چاو. کاتێک لە چاوتاندا هەست بە خوران دەکەن هەوڵ بدەن ئەم کێشەی بۆخۆی چارەسەر بێت و ئێوە خۆتان لە هەر چەشنە دەستێوەردانێک بپارێزن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved