كه‌ره‌وز سه‌وزه‌یه‌كه له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا بۆ ناو خواردن و زه‌ڵاته به‌كاردێت، له‌هه‌مانكاتدا به‌هۆی به‌كارهێنانیه‌وه داهێنان له دروستكردنی خواردندا ده‌كرێت و بۆ خۆشكردنی تامی خواردنیش سوودی هه‌یه، هه‌روه‌ها جوتیار كه‌ره‌وز وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌توو ده‌بینێت بۆ فرۆشتن. كه‌ره‌وز وه‌ك هه‌موو ئه‌وجۆره خواردنه سروشتیانه‌ی تر پێكهاتووه له ڤیتامین، ئه‌وه‌ش سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، كه‌ره‌وز پێكهاتووه له ڤیتامینی ئه‌ی و بی و سی، هه‌روه‌ها مادده‌ی ئاسنی تێدایه‌و سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ئێسكه‌كان، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ره‌وز بۆ ناو خواردن به‌كاربێت، دوو هه‌زار ساڵ پێش ئێستا وه‌كو ده‌رمان به‌كارهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی. له لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانی بواری پزیشكی له‌سه‌ر سووده‌كانی به‌هاراتی كه‌ره‌وز ده‌دوێن، كه ده‌ركه‌وتووه كه‌ره‌وز سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه له زستاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی سه‌رماوه توشی نه‌خۆشی نه‌بیت و به‌رده‌وام پارێزراو بیت. هه‌روه‌ها زانایانی بواری پزیشكی رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی كه‌ره‌وز به به‌رده‌وامی، چونكه بۆ باری ته‌ندروستی پێویسته هه‌موو مرۆڤێك رۆژانه گرنگی به خواردنی كه‌ره‌وز بدات. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure