ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانین كه شێوازی ماكیاجكردن له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێك و له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر جیاوازه، واتا بۆ ئاهه‌نگ جیاوازه‌و بۆ ده‌وام و چوونه سه‌ردانیكردنی كه‌سوكار جیاوازه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌پێی وه‌رزه‌كانیش گۆڕاناری له شێوه‌ی ماكیاجكردن رووده‌ده‌ن. نابێت بۆ هه‌موو شوێنێك به‌یه‌ك شێواز ده‌ربكه‌ویت و به‌رده‌وام گۆڕانكاری له ماكیاجكردنت بكه‌یت. گه‌ر ده‌ته‌وێت بچیت بۆ چاوپێكه‌وتنی كارێكی بازرگانی ده‌بێت ئاگاداربیت له چۆنیه‌تی ماكیاجكردنه‌كه‌ت، ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه رێنماییت ده‌كه‌ین تاوه‌كو به شێوازێكی گونجاو ماكیاجه‌كه‌ت بكه‌یت، ئه‌وانیش: *رێگه‌ی یه‌كه‌م: بڕێكی كه‌م ئه‌ساس بكه، دڵنیابه له‌وه‌ی ره‌نگی ئه‌ساسه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستت ته‌واو گونجاوه، ره‌نگێكی هێمن بده له پشتی چاوت وه‌كو ره‌ساسی كاڵ یان قاوه‌یی كاڵ یان په‌مه‌یی كاڵ. هه‌روه‌ها ماسكارا بكه‌و چاوت سه‌رنجڕاكێش ده‌ربخه، ره‌نگێكی مات بۆ لێوت به‌كاربهێنه. *رێگه‌ی دووه‌م: به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی زیبكه‌یان هه‌یه به‌جۆرێك ئه‌ساس و كرێم به‌كاربهێنن زیبكه‌كانت بشاره‌وه، ماسكارا بكه‌و چاوه‌كانت گه‌وره ده‌ربخه، ره‌نگێكی كاڵ بۆ لێوت به‌كاربهێنه. ئه‌م رێگایانه به‌سه بۆ چوونه چاوپێكه‌وتنی كاری بازرگانی، چونكه كاری بازرگانی پێویستی به ماكیاجكردنی زۆر نییه‌و گه‌ر ماكیاجی تۆخ یان زۆر بكه‌یت ئه‌وا به كه‌سێكی نه‌شیاوت ده‌زانن و وه‌رناگیرێیت. خاك - ئا/ مه‌لیك حه‌سه‌ن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure