17/10/2021 04:58 PM

گیراوەیەکی بەسوود بۆ لەناوبردنی پەڵە پێستییەکان

پەڵە پێستییە قاوەییەکان بە هۆی دووگیانبوون، برین و ئاڵوگۆڕە هۆرمۆنییەکانەوە پێک دێت. پەڵەی پێستی ئەگەر یەک دانە بێت نایەتە بەرچاو، بەڵام ئەگەر ژمارەیان بەرز بێتەوە تا رادەیەک جوانیی روخسارتان تێک دەدات. بۆ ئەم کێشەیە چەندین چارەسەری ماڵی و گیایی هەیە. لەم بابەتەدا باسی گیراوەیەک دەکەین کە دەتوانێ پەڵە پێستییەکان لەناو ببات.
لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ئەم ڤیتامینەش دەتوانێ پەڵە پێستییەکان لەناو ببات. بۆ ئەم مەبەستە ئاوی لیمۆیەکی فرێش بکەنە سەر لۆکەیەک و لە پێستی دەموچاوتانی بدەن. کاتێک وشک بووەوە بە ئاو بیشۆن و ئەم کارە بە ماوەی دوو هەفتە ئەنجام بدەن. ئەگەر پێستتان هەستیارە دەتوانن بە ئاو تراوی بکەنەوە ئینجا بەکاری بێنن.
*لیمۆیەکی فرێش قاش بکەن و ئەم لەتانە راستەوخۆ بخەنە سەر پەڵە قاوەییەکانی پێست.
*٣٠ خولەک بوەستن و پاشان بە ئاو بیشۆنەوە.
*وریا بن ئەو کاتەی ئوی لیمۆکە لەسەر پێستتان بە هیچ شێوەیەک بەرکەوتنێکی راستەوخۆتان لەگەڵ تیشکی خۆر نەبێت.

شێوازی دووەم:
*ئاوی لیمۆکە بگرن و لە دەفرێکی بکەن.
*٢ بۆ ٤ کەوچک شەکری لێ زیاد کەن. شەکرە بە ئارامی زیاد بکەن. بۆ ئەوەی لەگەڵ ئاوی لیمۆکە تێکەڵ بێت و هەویرێکی لێ بەرهەم بێت.
*ئەم تێکەڵەیە بە کوتیک لۆکە بکەنە سەر پەڵە قاوەییەکان.
*ئیزن بدەن ئەم هەویرە ٣٠ خولەک لەسەر پێستتان بێت.
*ئەم هەویرە لەوانەیە پێست وشک بکات، هەر بۆیە پاش ئەوەی شۆردتانەوە، کرێمی شێدارکەرەوە بەکار بێنن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved