17/10/2021 05:02 PM

سودەکانی عارەقەکردنەوە

عارەقەکردنەوە کاردانەوەی سروشتیی جەستەیە بەنیسبەت گەرمای زۆر و یارمەتی جەستە دەدات بۆ کردنەوەی کونەکانی پێست و کەمبوونەوەی پلەی گەرمیی. ئەگەرچی عارەقکردنەوە بۆ زۆرینەی کەسەکان حاڵەتێکی ناخۆشە و ژیانی کۆمەڵایەتی و متمانەبەخۆییان دەخاتە ژێر پرسیارەوە بەڵام هەندێک سودی تەندروتیشی هەیە کە لەوانەیە لێی بێ‌ئاگا بن.

برینەکان چاک دەکاتەوە: لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا چەندی توێژینەوە لەسەر غودەی عارەقەکردنەوە ئەنجام دراوە. ئەم غودەیە خانەخوێی سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ خانە بنەڕەتییەکان لە گەورەساڵاندا کە بە رێژەیەکی زۆر لە سەرتاسەری پێستدا بڵاو بوونەتەوە. ئەم غودەیە بەگشتی رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پرۆسەی چاکبوونەوەی برینەکاندا.

ژەهرەکان لە جەستە دەخاتە دەرەوە
: کاتێک عارەقە دەکەینەوە چی روو دەدات؟ بە مانای راستەقینەی وشە دەرچوونی ژەهرەکان لە رێگای عارەقەکردنەوەوە روو دەدات و کارناسان لەسەر ئەم بابەتە کۆکن کە بەگشتی خوێی زیادە و کۆلستڕۆڵ لەم رێگەیەوە لە جەستە دەچنە دەرەوە.

ئەنتی بایۆتیک بەرهەم دێنێت: عارەقە ئەنتی بایۆتیکی زۆر کارامە لەسەر پێست بڵاو دەکاتەوە، هەر بۆیە لە ئەگەری دروستبوونی برینێکی بچووکدا ئیتر پێویستمان بە ئەنتی بایۆتیک نییە و بەم جۆرە بەرگیری لە هاتنە ژووری میکرۆبەکان دەکرێت.

زیپکە لەناو دەبات: ئاڵوگۆڕە هۆرمۆنییەکان تەنانەت لە سەردەمی گەورەساڵیشدا دەبنە هۆی دەرکردنی زیپکە. عارەقەکردنەوە هۆکارن بۆ کرانەوەی کونەکانی پێست و ئازادبوونی چڵک و پیساییەکانی پێست، ئەم چڵک و هەوکردنانە هۆکاری سەرەکیی دەرکردنی زیپکەن. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved