زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به دابه‌زاندنی كێشه‌وه سه‌رقاڵن پرسیار‌یان لا دروستده‌بێت له‌باره‌ی جوڵه‌كردن و نانخواردنه‌وه، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی 3 رۆژ به به‌رده‌وامی وه‌رزش ده‌كه‌یت ئایا به‌بێ سنوور ده‌توانیت نانبخۆن و له‌هه‌مانكاتدا كێشت زیادنه‌كات؟ له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه وه‌ربگره. بێگومان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن پرسیاری ئه‌وه‌یان لا دروستده‌بێت ئایا جوڵه‌كردن یان كه‌م خواردن سوودی زیاتره بۆ دابه‌زاندنی كێش؟ له‌كاتی گفتوگۆكردندا له‌گه‌ل پزیشكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ دابه‌زاندنی كێش پێویسته به‌رنامه‌ت هه‌بێت بۆ نانخواردن و زۆر به‌ئاگابیت له‌و خواردنانه‌ی ده‌یخۆیت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواردن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زیادبوونی كێش، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زیادبوونی كێشدا گۆڕانكاری به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت. پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه بۆ دابه‌زاندنی كێش وه‌رزشكردن و به‌رنامه‌ی نانخواردن پێكه‌وه پێویسته جێبه‌جێبكرێت بۆ گه‌یشتن به جه‌سته‌یه‌كی جوان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌كاتی دابه‌زاندنی كێشدا جگه له‌به‌رنامه‌ی نانخواردن له‌ڕێگای وه‌رزشكردنه‌وه ئاسانتر كێش داده‌به‌زێنیت.. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure