18/10/2021 05:16 PM

پەیوەندی نێوان سترێس و تووشبوون بە قەبزی

سک و ریخۆڵە مێشکی دووەمی ئێوەن و ئێکۆسیستمی تایبەت بە خۆیان هەیە. تۆڕێکی گەورەی نۆرۆنی لەواندا بەکار هاتووە. نۆرۆنە زیادەکان، زیاتر لە نۆرەکانی ناو ئێکۆسیستمن. قەبزی یەکێک لە رێگەکانی لەناوبردنی سترێس لەلایەن ئەم نۆرۆنەکانەوەیە.
بەپێی توێژینەوە زانستییەکان دەرچوونی پیسایی لە لەشی مرۆڤ ئەو کاتەی تووشی سترێس دەبێت دەوەستێت. قەبزی بەگشتی لەو کەسانەدا کەوا سترێسیان هەیە، جێگەی خۆی دەدات بە سکچوون و لەوانەیە دۆخەکە بەگشتی بگۆڕدرێت.
هەر بۆیە زۆر گرنگە کە لە وەها دۆخێکدا دەرمان نەخۆن و ئیزن بدەن هەموو شتێک بەپێی رەوتی سروشتی خۆی بڕواتە پێشەوە، چونکە کاتێک دەرمانی دژە سکچوون دەخۆن هاوسەنگیی دۆخەکە تێک دەچێت و جەستە ناتوانێ خۆی رێک بخات.
نەخواردنەوەی ئاو بە رادەی پێویست، نەخواردنی ژەمە خۆراکەکان، زۆرخۆری، خواردنی خۆراکە ناتەندروستەکان، وەرزش نەکردن و کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە هۆکارن بۆ تووشبوون بە قەبزی.

سترێسی درێژخایەنیش دەبێتە هۆی گۆڕانکاری و لەوانەیە نیشانەی فیزیکیی لەم چەشنە بێنێتە ئاراوە:
*ململانێی ماسولکەیی
*ریفلاکسی ئاسیدی گەدە
*لەدەستچوونی ئیشتیا
*هەستکردن بە رشانەوە
*ئێشی سک

 

سەرچاوە: namnak

خاک_ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved