18/10/2021 05:19 PM

سەرچاوەکانی ڤیتامین C

ڤیتامین C (یان ئاسکۆربیک ئاسید) لە سەوزە و میوەکاندا بوونی هەیە. ڤیتامینی ناو ئاو و ئەنتی‌ئۆکسیدە بەهێزەکەی دەبێتە هۆی پاراستنی ئێسک، دەمار و پێست. ڤیتامین C کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە و کەسەکان بەپێی تەمەنیان رۆژانە دەبێ بڕێکی دیاریکراو لەم ڤیتامینە وەربگرن. لەدرێژەدا بەشێک لە سەرچاوە گرنگەکانی ئەم ڤیتامینە دەخەینە روو.

بیبەری سەوز: بیبەری سەوز یەکێک لە سەرچاوەکانی ڤیتامین Cـیە. ئێوە دەتوانن بیبەری سەوز لە خواردنە جۆراوجۆرەکان زیاد بکەن بەڵام ئەگەر برینی گەدە یان ئێشی سکتان هەیە خۆتان لە بەکارهێنانی بپارێزن.

کەلەرم: کەلەرم بە یەکێک لە سەەزەواتێکی پڕ لاینگر دێتە ئەژمار. لە ١٠٠ گرام کەلەرمدا نزیکەی ١٢٠میلی‌گرام ڤیتامین C بوونی هەیە کە زۆر زیاتر لەو ڤیتامینەی لە کۆپێک سپیناخی وردکراودا هەیە.

کێوی: کێوی میوەیەکی بەتامی ناوچە گەرمێنەکانە و ١٠٠ گرام لەم میوەیە بریتییە لە ٩٢.٧ میلی‌گرام ڤیتامین C. ئەم میوەیە تامێکی شیرین و پێکهاتەیەکی نەرمی هەیە. کێوی هەروەهاسەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامین A، ریشاڵ، کالسیۆم، مەگنسیۆم و پوتاسیۆم.

برۆکلی: ١٠٠ گرام لەم رووەکە بەسوودە بریتییە لە ٨٩.٢ میلی‌گرام ڤیتامین C. برۆکلی بە چەندین شێوەی جۆراوجۆر لە خواردنە جۆراوجۆرەکان زیاد دەکرێت.

مێخەک: مێخەک بەگشتی لە هیند، پاکستان، بەنگڵادش، سریلانکا و تانزانیا وەکوو بەهارات لە خواردنەکان زیاد دەکرێت. مێخەک چەندین سوودی هەیە بۆ نموونە دژە ورووژانە، دژە هەوکردنە و بۆ ئێشی ددان بەسوودە. ١٠٠ گرام مێخەک ٨٠.٨ میلی‌گرام ڤیتامین C تێدایە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved