18/10/2021 09:26 PM

رێگاكانی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پیاوان

شێوازی بیركردنه‌وه‌ی كچان و كوڕان زۆر جیاوازن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، هه‌روه‌ها له‌ قسه‌كردن و تێگه‌یشتندا كچان و كوڕان جیاوازیان هه‌یه‌.

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكانی باری ده‌روونی مرۆڤ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كوڕان به‌گشتی له‌كاتی گفتۆگۆكردندا زۆر گرنگی به‌ ورده‌كاری بابه‌ته‌كان ناده‌ن، بۆیه‌ كوڕان باش گوێ بۆ خانمان ناگرن، هاوكات ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگی خانمان به‌ شێوازێكی تر مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن.

پزیشكانی بواری ده‌روونی له‌سه‌ر شێوازی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌ڵێن: ژنان پێویسته‌ بزانن چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌كه‌ن، نابێت به‌ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان گفتۆگۆ بكه‌ن وه‌ك له‌گه‌ڵ ژنه‌ هاوڕێكانیان.

چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ له‌لایه‌ن پزیشكانی بواری ده‌روونییه‌وه‌ له‌سه‌ر گفتۆگۆكردنی ژنان له‌گه‌ڵ پیاواندا:

1- له‌كاتێكدا ده‌ته‌وێت گفتوگۆ بكه‌یت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت، پێویسته‌ پێشتر بیربكه‌یته‌وه‌ چۆن قسه‌كان ده‌كه‌یت، گفوگۆكردنه‌كه‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بیروبۆچوون بێت، یان له‌سه‌ر رێنمایی و تێگه‌یشتن بێت، یان له‌سه‌ر بابه‌تێك كه‌ بته‌وێت قسه‌ بكه‌یت كه‌ پێش ئه‌و بڕیارت له‌سه‌ردابێت، گرنگه‌ بابه‌ته‌كه‌ت رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت له‌كاتی گفتۆگۆكردنداو خه‌یاڵت بۆ بابه‌تی تر نه‌ڕوات.

2- كاتێكی گونجاو هه‌ڵبژێره‌ بۆ گفتوگۆكردن، له‌كاتی ته‌ماشاكردنی یاری یان له‌كاتی ده‌وامد، یان له‌كاتی چاتكردندا ده‌ستمه‌كه‌ به‌ قسه‌كردن، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ مه‌به‌سته‌ گرنگه‌ پێكه‌وه‌ كاتێكی گونجاو هه‌ڵبژێرن بۆ گفتوگۆكردن، هه‌روه‌ها مه‌یترسێنه‌و با ئاگاداربێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ هیچ شتێكی كتوپر رووینه‌داوه‌، ته‌نها پێویستت به‌ بیروبۆچوونی ئه‌وه‌.

3- پیاو حه‌زناكات له‌كاتی گفتوگۆكردندا بابه‌ت دوورودرێژ بكه‌یته‌وه‌، بۆیه‌ گرنگه‌ به‌كورتی و به‌ ڕاستگۆیانه‌ قسه‌كانت بكه‌یت، به‌وشێوه‌یه‌ ده‌توانیت سه‌رنجی گوێگرتن و هه‌ستی دڵی بۆ لای خۆت رابكێشیت.

4- له‌كاتی گفتوگۆكردندا به‌رده‌وام ته‌ماشای ناوچه‌وانی بكه‌، هه‌روه‌ها بۆچوونی مێرده‌كه‌ت به‌لاوه‌ گرنگ بێت، له‌كاتی گفتوگۆكردندا گرنگه‌ له‌سه‌رخۆ بیت و به‌ جوانی مه‌به‌ستی خۆت بگه‌یه‌نیت.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved