19/10/2021 02:10 PM

زۆر خواردنی ئەم خۆراکانە زیانی لێدەکەوێتەوە

بۆ ئەوەی تەندروستیمان بپارێزین دەبێ خۆراکی بەسوود بخۆین بەڵام ئەم خۆراکە بەسوودانە ئەگەر زۆر بخورێن زیانیان لێدەکەوێتەوە و تەندروستیی جەستە دەخەنە مەترسییەوە. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانە لەو خۆراکانە دەکەین کە زۆر خواردنەکەیان زیانی لێدەکەوێتەوە.

مۆز: خواردنی لەڕادەبەدەری مۆز هۆکارە بۆ رزینی ددان. رێک هاوشێوەی شەکر، ئەم میوەیە دەتوانێ بەکتریا زیانبەخشەکانی ددان بەهێز بکات و بەم جۆرە مینای ددان لەناو دەچێت و ئەگەریش هەر تووشی سەرئێشە ببن چەنکە مۆزی گەییو بڕێکی زۆر تیرامینی تێدایە کە هۆکارە بۆ میگرێن. هەر بۆیە رۆژی لە ٢ دانە زیاتر مەخۆن.

پەنیر: خواردنی لەڕادەبەدەری پەنیر ئێوە رووبەڕووی نەخۆشییەکانی دڵ دەکاتەوە. ئەم جۆرە خۆراکە پڕاوپڕە لە چەوری کە رێگە خۆش دەکەن بۆ نەخۆشیی دەمارەکانی دڵ (کرۆنێر). پەنیر هەروەها بەهۆی هۆرمۆنی کولە سیستۆکینین کە لەکاتی خواردندا بەرهەم دێت هۆکارە بۆ کزانەوەی سەر دڵ.

برنج: برنج بەتامە بەڵام رێژەیەکی کەم ڤیتامین لە پێکهاتەکەیدایە. ئەگەر لەڕادەبەدەر برنج بخۆن جەستەتان تووشی کەمبوونی ڤیتامین دەبێت. هەروەها ئاستی ئانسۆلین بەرز دەبێتەوە و لە هەمووان گرنگتر بەهۆی ئەوەی ئاستی ئارسنیک کەم دەبێتەوە، کارکردی مێشک لاواز دەبێت.

برۆکلی: کەلەرمی برۆکلی بریتییە لە تیۆسیانات لە دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی لەڕادەبەدەری هۆرمۆنی تیرۆئید، کەوابوو، لەوانەیە بە خواردنی لەڕادەبەدەری ئەم سەوزەیە تووشی هەڵوەرینی قژ، ئاوسانی دەموچاو و کێشەی لەم چەشنە ببن. برۆکلی هەروەها دەبێتە هۆی گیرانی لووت و خورانی پێست.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved