19/10/2021 02:12 PM

بۆچی کەباب ترشی سماقی پێوە دەکەن؟

کەباب یەکێک لە خواردنە بەتامەکانە کە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاینگری زۆرە. ئەم خواردنە چەندین خۆراکی دیکەشی لەگەڵ دەخۆرێت بۆ نموونە تەماتە، بیبەر و ترشی سماق. ترشی سماق جگە لەوەی تامێکی خۆش بە کەباب دەبەخشێت لەباری پزیشکیشەوە سودی هەیە کە لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەین.

*سماق تایبەتمەندیی دژەمیکرۆبی هەیە و خواردنی سماق لەگەڵ کەباب، هۆکارە بۆ پاکبوونەوەی گۆشتەکە.
*سماق تایبەتمەندیی دژە ورووژانی هەیە و لە ئەگەری بوونی برین و ورووژان لە کۆئەندامی هەرسدا دەبێتە هۆی چاکبوونەوەیان.
*خواردنی سماق لەگەڵ کەباب دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کۆلیسترۆڵ و مژینی چەوریی گۆشت لەلایەن جەستەوە کەم دەکاتەوە.
*سماق ئاسید ئۆریکی خوێن کەم دەکاتەوە و هەر بۆیە کەباب ترشی سماقی پێوە دەکرێت بۆ ئەوەی کەسەکە بتوانێ ئاسید ئۆریکێک لە لە رەوتی هەرسی کەبابدا بەرهەم دێت تا رادەیەک کەم بکاتەوە.
*ئەگەر کەباب لەگەڵ ئاوی نارنج، زەلاتە، سەوزەی فرێش، تەماتە، پیاز، بیبەری رەش یان ترشی سماق بخۆن، بەهۆی ڤیتامین Cـیەک کە لەم خۆراکانەدا هەیە، پرۆسەی مژینی ئاسنی ناو گۆشت زیاتر دەبێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved