20/10/2021 02:56 PM

چەند بۆچوونی هەڵە سەبارەت بە سیستمی بەرگری

لەم چەند ساڵەی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قسە و باسێکی زۆر سەبارەت بە سیستمی بەرگری هاتووەتە ئاراوە و لەم نێوەندەدا کۆمەڵێک را و بۆچوون لەناو کۆمەڵگادا بڵاو بووەتەوە کە لەباری پزیشکییەوە هەڵەن. لە درێژەدا ئاماژە بە بەشێک لەم بۆچوونە هەڵانە دەکەین.

سیر سەرجەم هەوکردنەکانی جەستە لەناو دەبات
: هەموومان دەزانین کە سیر خۆراکێکی بەسوودە بەڵام هەندێ کەس بە هەڵە لایان وایە سیر تەنها رێگەیە بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڤایرۆسەکان. سیر تا رادەیەکی زۆر هەوکردنەکان لەناو دەبات بەڵام تەنها رێگە و بەسوودترین رێگەچارە نییە.

سیستمی بەرگری لە بەشی سەرەوەی جەستەدا جێگیرە: زۆرینەمان لامان وایە لە بەشی سەرەوەی جەستەدا چڕ بووەتەوە. واتە لاوازیی خۆی بە نیشانەگەلێکی وەکوو کۆکە، ئاوی لووت و سەرئێشە دەردەخات بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین کە ریخۆڵە و گەدەش لە ژێر کاریگەریی سیستمی بەرگریدان و هەموو شتێک لە بەشی سەرەوەی جەستەدا کۆرت نابێتەوە.

شۆردنی لووت بە ئاو و خوێ رێگەچارەیە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەکان: بێگومان شۆردنی لووت بە ئاو و خوێ رێگەیەکە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەکان بەڵام تاکە رێگە نییە و دەبێ چەندین خاڵی دیکەش لەبەرچاو بگرن.

شەکر کاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری نییە: پێدەچێ شەکر مادەیەکی بێ زیان بێت بۆ سیستمی بەرگری بەڵام دەتوانێ تا رادەیەکی زۆر لاوازی بکات و نابێ ئەو کاتانەی نەخۆشین، زێدەڕۆیی بکەین لە خواردنەکەیدا، چونکە خواردنەوەیەکی هاوشێوەی کۆلا لە ماوەی ٣ کاژمێردا دەتوانێ ٣٠٪ـی تواناییەکانی سیستمی بەرگری کەم بکاتەوە.

سترێس کاریگەری لەسەر سیستمی بەرگری نییە: سترێس گەورەترین هۆکارە بۆ تێکچوونی بارودۆخی جەستە. کاتێک تووشی سترێس دەبین، جەستە کۆرتیزۆڵ بەرهەم دێنێت کە بەرگیری لە بەرهەمهاتنی هۆرمۆنەکانی سیستمی بەرگری دەکات و لە ئاکامدا کۆرتیزۆڵ کاریگەریی خۆی لەسەر بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و جەڵتەی دڵ و مێشک دەبێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved