20/10/2021 02:58 PM

ئەم خۆراکانە بەسوودن بۆ پرۆسەی سووڕی خوێن

ئەگەر خوێن بە باشی لە دەمارەکاندا لە گەڕدا نەبێ کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی دێنە ئاراوە بۆ نموونە ئاوسای قاچ و گرژبوونی ماسولکەکان و ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت رێگە خۆش دەکات بۆ کێشە و نەخۆشیی قورستر. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند خۆراک دەکەین کە بەسوودن بۆ سووڕی خوێن.

خواردنە توونەکان: لە خواردنی تووندا بڕێکی کەم لیپۆپرۆتین بوونی هەیە کە چەوری و کۆلیسترۆڵ دێنێتە ناو خوێنەوە و دەبێتە هۆی بەستنی خوێن. بیبەری توون ورووژان لەناو دەبات چونکە پڕاوپڕە لە ڤیتامین A و ڤیتامین C و پلەی گەرمیی جەستە بەرز دەکەنەوە و ئەمەش سووڕی خوێن باشتر دەکات.

زەردەچێوە و زەنجەفیل: کاریگەریی زەنجەفیل هاوشێوەی بیبەری توونە. ریشەی زەردەچێوەش تایبەتمەندیی دژە ورووژانی هەیە و لەڕاستیدا زەردەچێوە بەرگیری لە بەستنی خوێن دەکات و سووڕی خوێن هاوسەنگ دەکات.

پرتەقاڵ: پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و بە تراوکەرەوەی خوێن دێنە ئەژمار. ئەم خۆراکانە دیواری دەمارەکان بەهێز دەکەن و بەرگیری لە سووڕی لاوازی خوێن دەکات.

گوڵەبەڕۆژە: تووی گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E کە رێگری لە بەستنی خوێن دەکات. هەروەها یارمەتی سووڕی خوێن دەدات. کاریگەرییەکانی زەیتوون، تووی کوولەکە و چەرەساتەکان هاوشێوەی تووی گوڵەبەڕۆژەن.

ئەڤەکادۆ: ئەڤەکادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و پارێزگاری لە دەمارە خوێنییەکان دەکات. بۆ ئەوەی پرۆسەی سووڕی خوێن باشتر بێت هەموو هەفتەیەک یەک جار ئەڤەکادۆ لەگەڵ لیمۆ ترش (دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C) بخۆن بۆ ئەوەی دەمارەکانتان تەندروست بن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved