روونكردنه‌وه‌ی پزیشكان له‌باره‌ی قژی خاو له گۆڤاری روبریك ئاشكرا ده‌بێت، ده‌ڵێن كه له‌كاتێكدا قژت خاوه یان ته‌نكه، مانای ئه‌وه نیه قژت كه‌م بێت، چونكه یه‌ك تاڵ له قژی ته‌نك 4 میلیمه‌تر پانه‌و یه‌ك تاڵ له قژی ئه‌ستور 5 میلیمه‌تر تا 7 میلیمه‌تر پانه. هه‌روه‌ها پزیشكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه شێوازی قژی هه‌موو مرۆڤه‌كان بۆ ویراسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌كاتێكدا قژت ته‌نك بێت یان ئه‌ستور بێت نا‌توانیت گۆڕانكاری له ڕاسته‌قینه‌ی سروشتی‌دا بكه‌یت، به‌ڵام به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌وه تا راده‌یه‌ك ده‌توانیت گۆڕانكاری له ستایلی قژدا دروستبكه‌یت. پزیشكان گرنگی به خاڵێكی تر ده‌ده‌ن له‌سه‌ر قژی خاو، لێره‌دا ده‌ڵێن كه بۆیه قژی خاو ته‌نك ده‌رده‌كه‌وێت چونكه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر پێكهاتووه له ئاو، ئه‌وه‌ش تاڵه‌كانی قژ قورس ده‌كات و قژی خاو به‌گشتی ته‌نك ده‌رده‌كه‌وێت. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure