21/10/2021 04:19 PM

لە کاتی تا لێهاتندا ئەم خواردنانە مەخۆن

لەکاتی تا لێهاتندا لەوانەیە ئیشتیاتان لە هیچ شتێک نەبێت بەڵام گرنگ ئەوەیە شتێک بخۆن کە جەستەتان وزە وەربگرێت و خۆتان لە خواردنی هەندێک خۆراک بپارێزن کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین.

خواردنی سوورکراوە: هەرسی چەوری ئەستەمە و کاتێک کەسێک تای لێدێت دەبێ خۆ لە خواردنی خۆراکی سوورکراوە بپارێزێت.

ئەو خۆراکانەی شیریان تێدایە: سوپێکی بێ سەرشیر و خەست دروست بکەن و هەوڵ بدەن خۆ لەو خواردنانە بپارێزن کە شیریان تێدایە. شیر خۆراکێکە کە بە سەختی هەرس دەبێت. یەک پەرداخ سیر دەتوانێ لە دۆخێکی لەم چەشنەدا کەسەکە تووشی رشانەوە بکات.

خواردنە قورسەکان: پرۆتینە قورسەکان، کە لە چەورییەکان زیاد دەبن، هۆکارن بۆ دروستبوونی حاڵەتی رشانەوە و مەوادێکی پێویستی وەکوو ئاو و مەوادی کانگەیی لە جەستە دوور دەخاتەوە.

کەیک و شیرینی
: ئەم خواردنانە بەهۆی ئەوەی مەوادێکیان تێکەڵە کە خۆڕاگریان لەبەرامبەر خراپبووندا زیاد دەکات، بژاردەیەکی باش نین بۆ کەسێک کە تای لێهاتووە.

##سوپی مریشک، ماسی، سەوزەوات، میوە، ماستی یۆنانی و ئاوی نارگیل بەشێکن لەو خۆراکانەی کە دەتوانن لە کاتی تا لێهاتندا بیانخۆن. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved