21/10/2021 04:23 PM

ئایا قووتدانی بنێشت زیانی هەیە؟

بنێشت لە کۆمەڵێک مادەی سروشتی و دەسکرد بەرهەم دێت کە هەم تامی خۆشتر دەکەن و هەم کارێک دەکەن کە بە ماوەیەکی زیاتر لە بەرامبەر خراپبووندا خۆی رابگرێت. بنێشت لە گەدەدا لەلایەن ئاسید کلۆریدریک HCLـەوە هەرس دەبێت بەڵام ئەو مادە لاستیکییەی لەناو پێکهاتەی بنێشتدایە هەرس نابێت.
کاتێک بنێشتەکە دەجاوین، زمانمان ملۆکۆلە گەورەکانی ناو بنێشت لەلایەن ئەنزیمەکانی خۆیەوە دەشکێنێت، بەڵام کاتێک لە رووی ناهوشیارییەوە بنێشتەکە قووت دەدەین گەدە ناتوانێ ئەو لاستیکەی ناو بنێشت هەرس بکات و پاش تێپەڕینی یەک یان دوو رۆژ لەگەڵ پیسایی لە جەستە دێتە دەرەوە.
قووتدانی بنێشت لە بەشەکانی ژوورەوەی جەستەدا هیچ کێشەیەک دروست ناکات و نابێتە هۆی پێکەوە نووسانی ئەندامەکان، بەڵام ئەگەر بنێشتێکی زۆر گەورە یان چەند دانە بنێشت هاوکات قووت بەن ئەگەر هەیە سیستمی هەرسی ئێوە دابخات. ئەم بابەتە زیاتر سەبارەت بە مناڵان روو دەدات. لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا، ئەو بنێشتەی لەلایەن مناڵەوە قووت دەدرێت قەبزی لێدەکەوێتەوە و سیستمی هەرسیان تێک دەدات. بنێشتیش هاوشێوەی خۆراکەکانی دیکە بۆ نموونە سپاگێتی، گۆشت و چەرەسات هەرس دەبێت و پاشان لە جەستە دێنە دەروە بەو جیاوازییەی هەندێک بە ئەستەمی جەستە دەیمژێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved