د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری لاوازی و كه‌می كێش و ئه‌و پزیشكه گرنگییه‌كی دیاریكردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زیادبوونی كێش گرنگه؛ به‌ڵام لاواز نه‌بوونه‌وه گرنگتره. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به ده‌رمانی زیادبوونی كێش و ته‌واوكه‌ره خۆراكییه‌كان كردووه. د.كامه‌ران روونیكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مرۆڤه‌كان كێشه‌ی لاوازی و كه‌می كێشی هه‌یه‌و به‌رده‌وام به‌دوای چاره‌سه‌ردا ئه‌گه‌ڕێن، زۆربه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ندێك ده‌رمان به‌كارئه‌هێنن و كێشیان زیادئه‌كات؛ دوای وازهێنان دووباره كێشیان داده‌به‌زێته‌وه. ئه‌و پزیشكه چاره‌سه‌ری كه‌می كێشی به چه‌ند هه‌نگاوێك دیاریكردووه كه بریتین له: 1-دیاریكردنی كێشی نموونه‌یی به‌گوێره‌ی باڵا‌و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز. 2-ئه‌نجامدانی فه‌حسی پێكهاتووی له‌ش (BMA) بۆ زانینی ڕێژه‌ی ماسولكه‌و چه‌وری و ئێسقان و ئاو له جه‌سته‌دا. 3-وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی نه‌خۆش و مێژووی حاڵه‌ته‌كه‌و نیشانه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی. 4-فه‌حسكردنی ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری لاوازی و زانینی ئه‌و شیكارانه‌ی پێویستن و دواتر دانانی ده‌رمان و به‌رنامه‌ی خۆراكی گونجاو. 5-ئه‌نجامدانی شیكاری تاقیگه‌و تیشك و سۆنارو هه‌ناوبینین به‌گوێره‌ی پێویست. 6-چاره‌سه‌ری هۆكاری لاوازی ئه‌گه‌ر بتوانرێت. 7-به‌كارهێنانی ده‌رمانی زیادكردنی ئیشتیهاو ته‌واوكه‌ره خۆراكی و ڤیتامینه‌كان به‌تایبه‌ت ڤیتامین بی كۆمپلێكس و زینك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌گوێره‌ی پێویست، به‌ڵام له‌ژێر پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراكه‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی خۆراكی ته‌ندروست و گونجاو. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به گرنگی زیادبوونی كێش و به‌ڵام لاوازنهبوونهوه به ماوه‌یه‌كی كه‌م، د.كامه‌ران چه‌ند خاڵێكی دیاریكردووه بریتین له: 1-پێویسته ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و دیاریكراو به‌كاربێت، به‌ڵام ڕێنماییه‌كان هه‌میشه‌یین. 2-ده‌رمانی زیادكردنی ئیشتیهای ڕێگه‌پێدراو نابێت له‌پڕ بوه‌ستێنرێن، به‌ڵكو گرنگه به ته‌دریج كه‌مبكرێنه‌وه. 3-هیچ ده‌رمانێك نیه به گه‌ره‌نتی (%۱۰۰) كێش زیادبكات له زانستی پزیشكیدا. 4-ئه‌م ڕێنماییانه زۆر گرنگن بۆ پارێزگاری له كێشی نموونه‌یی و لاشه‌ی ته‌ندروست: -زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش سه‌عات هه‌شتی به‌یانی؛ شه‌وان پێویسته پێش سه‌عات ده و نیو بخه‌وه به‌تایبه‌ت ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌كان. -له پێش نانخواردن به نیو سه‌عات و كاتی خواردن ئاو و ماستاو و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازیه‌كان و دۆ مه‌خۆره‌وه. -ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك چاره‌ك یان زیاتر. -نه‌خواردنی ترش، لیمۆ‌ندۆزی، ترشیات، بیبه‌ری توند، میوه‌ی ترش بۆ ماوه‌ی دوو مانگ. -ڕۆژانه 8 په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه له‌نێوان ژه‌مه‌كان به‌ڵام نیو سه‌عات دوای ژه‌مه‌كان پێویسته ئاو بخورێته‌وه. -ڕۆژانه سێ جار یان زیاتر میوه‌ی ههمهجۆر بخۆ؛ میوه‌ی خۆماڵی و وشكراو باشتره. -خواردنی سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازیه‌كان ڕێگه پێدراوه له‌نێوان ژه‌مه‌كان. -پێویسته چاو قاوه كه‌م بخورێته‌وه‌و لانیكه‌م یه‌ك سه‌عات پاش ژه‌مه‌كان بخورێته‌وه. -ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیشتیهای خواردنیان نیه پێویسته بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشكی پسپۆڕ ده‌رمانی ئیشتیها به‌كارنه‌هێنن و به هێواشی و به ته‌دریج كه‌مبكرێته‌وه. -ڕۆژانه یه‌ك سه‌عات یان زیاتر بچۆره به‌ر هه‌تاو له‌نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure