23/10/2021 11:24 AM

سودەکانی زەیتی زەیتوون بۆ خانمان

لەم چەند ساڵەی رابردوودا زانایان پەردەیان لەسەر چەندین نهێنیی سەبارەت بە جوانی لاداوە کە یەکێک لەوان بەکارهێنانی زەیتی زەیتوونە لە خانماندا. زەیتی زەیتوون لەو بەرهەمانەیە کە لە پیشەسازیی جوانیدا بەرادەیەکی زۆر بەکار دێت، لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی زەیتی زەیتوون بۆ تەندروستی و جوانیی خانمان دەخەینە روو.

کەمبوونەوەی مەترسیی بۆش بوونی ئێسک: بۆش بوونی ئێسک نەخۆشییەکە کە لەودا پێکهاتەی ئێسک بەهۆی بەرزبوونەوەی تەمەن لاواز دەبێت. زانایان لەسەر ئەو بڕوایەن بەکارهێنانی زەیتی زەیتوون دەتوانێ تا رادەیەکی زۆر ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.

رێکخستنی کۆلیسترۆڵ: زەیتی زەیتوون سوودی زۆرە بۆ رێکخستنی کۆلیسترۆڵ و جۆرە باش و زیاندەرەکانی ئەم مادەیە لە جەستەدا هاوسەنگ دەکات. کەوابوو خانمان دەتوانن بۆ رێگری کردن لە جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار زەیتی زەیتوون بەکار بێنن.

زیادکردنی تەمەن: هەموومان حەز دەکەین ژیانێکی درێژخایەن و تەندروستمان هەبێت. زەیتی زەیتوون سەرچاوەیەکی تەندروستی چەورییە کە ئێمە بەو ئاواتە دەگەیەنێت. ئەگەر زەیتی زەیتوون بخۆین پیر دەبین بەڵام هاوکات جەستەیەکی تەندروستمان دەبێت.

گەنجکردنەوەی پێست: خانمان بەگشتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرنگییەکی زۆر بە پێستیان دەدەن و بیر لە مادە یا مەوادێک دەکەنەوە بۆ ئەوەی پێستیان گەنج بمێنێتەوە. ئێوە دەتوانن زەیتی زەیتوون بەکار بێنن چونکە هیچ مادەیەکی کیمیاوی تێدا نییە و زیان بە پێکهاتەی پێست ناگەیێنێت. ئەو ڤیتامین Eـیەی لە زەیتوون زەیتووندایە تایبەتمەندیی دژە ورووژانی هەیە و ئەمەش پێست نەرم دەکات.

رێگری لە ئێشی سووڕی مانگانە دەکات: لەوانەیە هەندێک سەیر بێت بەڵام زەیتی زەیتوون بۆ چاککردنەوەی ئێشی سووڕی مانگانە زۆر بەسوودە. پسپۆڕان لە ساڵی ٢٠١٥ـدا کاریگەریی «ئیبۆپرۆفین»ـیان لەبەرامبەر زەیتی زەیتوون بۆ چارەسەکردنی ئێشی سووڕی مانگانە لەنێوان خانمانی تەمەن ١٧ بۆ ٣٠ ساڵدا تاوتوێ کرد و بەو ئاکامە گەیشتن سوودەکانی زەیتی زەیتوون بۆ کەمکردنەوەی ئەم ئێشە یەکجار زۆرن. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved