23/10/2021 11:26 AM

چۆن دەتوانین یارمەتی کەسێک بکەین کە بووراوەتەوە؟

بوورانەوە حاڵەتێکە کە مێشک بە شێوەی کاتی خوێنی پێناگات و ئەمەش وا دەکات کەسەکە هاوسەنگیی خۆی لەدەست بدات و لە هۆش بچێت. بوورانەوە لەوانەیە لەباری پزیشکییەوە زۆر گرنگ نەبێت بەڵام ئەگەر ئەم حاڵەتە چەندین جار روو بدات دەبێ سەردانی پزیشک بکەن و چارەسەری پێویست وەربگرن. بەڵام لەو رووەوە کە کات و شوێنی روودانی ئەم حاڵەتە ناروونە واباشە هەندێک زانیاریمان سەبارەت بەوە هەبێت کە چۆناوچۆن دەتوانین یارمەتی کەسێک بدەین کە دەبوورێتەوە.

ئەگەر بۆخۆتان تووشی بوورانەوە بوون
:
ئەگەر هەست دەکەن خەریکە دەبوورێنەوە دانیشن یان راکشێن و بۆ ئەوەی ئەگەری بوورانەوەی دووبارە کەم بکەنەوە بەخێرایی هەڵمەستن و ئەگەر دانیشتن سەرتان بخەنە بەینی ئەژنۆکانتانەوە.

ئەگەر کەسێکی دیکە بوورایەوە
:
*نیشانەکانی سووڕی خوێن بۆ نموونە هەناسەدان، کۆکە یان جووڵەی جەستە تاوتوێ بکەن. ئەگەر کەسەکە هەناسە نادات دەست بکەن بە CPR واتە هەناسەدانی دەسکرد.
*ئەگەر کەسەکە بەهۆی بوورانەوە و کەوتن بە زەویدا بریندار نەبووە و هەناسە دەدات، لەسەر پشت بیخەوێنن و ئەگەر کرا قاچی ٣٠سانتین بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دڵی هاوڕێک بێت و بەم جۆرە سووڕی خوێن باشتر دەبێت.
*رێگەی هەناسەدانی کەسەکە تاوتوێ بکەن و دڵنیا بن کە نەگیراوە و ئایا هەناسە دەدات، کۆکەی هەیە، دەجووڵێت یان نا. ئەمانە نیشانەی سووڕی خوێنن.
*پشتوێن، یەخە و دوگمەکانی بکەنەوە.
*تا ئەو جێیەی دەتوانن مەهێڵن کەسەکە لەکاتی بوورانەوەدا بکەوێ بە زەویدا.
*بۆ ئەوەی هەمیسان نەبوورێتەوە بەخێرایی هەڵیمەستێنن.
*ئەگەر لە ماوەی یەک خولەکدا هوشیار نەبۆوە، هێزەکانی فریاکەوتن ئاگادار بکەنەوە.
*ئەگەر کەسەکە بەهۆی کەوتن بە زەویدا بریندار بووە و خوێن لە جەستەی دێت بەخێرایی بەر بە خوێن و برینەکە بگرن.
*قوماشێک بە ئاوێکی فێنک تەڕ بکەن و لەسەر ناوچاوی کەسەکەی دابنێن.
*بۆ ئەوەی کەسەکە بێتەوە هۆش خۆی هەرگیز مەیجووڵێنن.
*هەرگیز خۆراک مەدەن بە کەسێک کە بووراوەتەوە تەنانەت ئەو کاتەی هوشیار دەبێتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved