24/10/2021 03:58 PM

بۆ تەندروستیی دەم و ددان ئەم خۆراکانە بخۆن

تەندروستیی دەم و ددان بابەتێکی یەکجار گرنگە. دەزووی پاککردنەوەی ددان، فڵچە لێدان و بەکارهێنانی پاککەرەوەکانی ددان بەشێکن لە پرۆسەی پاراستنی تەندروستیی ئەم ئەندامە گرنگەی جەستە بەڵام سیستمی خۆراک کاریگەرییەکی یەکجار قووڵتری لەم بوارەدا هەیە. لەدرێژەدا بەشێک لەو خۆراکانەی تەندروستیی دەم و ددان دەپارێزن دەخەینە روو.

گەڵا سەوزەکان (سپیناخ، برۆکلی و کەلەرم): ئەم سەوزەواتە تازانە بریتین لە کالسیۆم، ئاسید فۆلیک و بڕێکی زۆر لە ڤیتامینەکان و مەوادی کانگەیی کە پەیوەندییەکی ئەرێنیان لەگەڵ دەم و ددان هەیە.

ماسی: ماسی پڕاوپڕە لە مەوادی کانگەیی و ڤیتامین بەتایبەت ڤیتامین D. ماسی بە بەشێکی گرنگ لە سیستمی خۆراکی گونجاو بۆ ددان دێتە ئەژمار.

گۆشت: زۆرینەی جۆرەکانی گۆشت بۆ تەندروستیی ددان بەسوودن. گۆشتی سوور بەتایبەت کاتێک لەگەڵ سەوزەواتەکان تێکەڵ دەبێت سوودەکانی چەندین بەرابەر دەبێت.

چای رەش و سەوز: پۆلی فێنۆل بۆ کەمکردنەوەی بەکتریاکان و مەوادی ژەهراوی ناو دەم بەکار دێت. چا هەروەها دەوڵەمەندە بە فلۆراید کە بەناوبانگە بۆ شۆردەنەوە و پاککردنەوەی دەم و ددان. واباشە چا لەگەڵ هەنگوین و بێ شەکر بخورێت چونکە شەکر زیان بە ددان دەگەیەنێت.

چەرەسات: چەرەسات پڕاوپڕە لە سوود بۆ ددانەکان و هەموو جۆرەکانی ئەم چەشنە خۆراکە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم و فۆسفۆر. لەم نێوەندەدا بادەم دژە بەکتریایەکی ناسراوە کە رێگری دەکات لە رزینی ددان.

ئاو: بێگومان پاڵەوانی سەرەکیی چیرۆکی پاککردنەوەی ددان ئاوە! ئەم مادە ژیانبەخشە ناوازەیە. ئاو جگە لە پاککردنەوەی خێرای سەرجەم کەلێن و قوژبنەکانی ددان هەروەها دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی ئاوی دەم کە دژە بەکتریایەکی بەهێزە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved