24/10/2021 03:59 PM

باشترین وەزش بۆ تووشبووانی شەکرەی جۆری ٢

ئەگەر تووشی شەکرەی جۆری ٢ هاتوون، وەرزشکردنی بەردەوام دەتوانێ ئاستی شەکری خوێن و کێشتان رێک بخات. هەرورها وەرزشکردن مەترسیی روودانی جەڵتەی دڵ و مێشک کەم دەکاتەوە و تەندروستیی گشتیی جەستە دەپارێزێت. لەدرێژەدا باشترین وەرزشەکان بۆ تووشبووانی شەکرەی جۆری ٢ پێناسە دەکەین.

پیاسەکردن: ئەم وەرزشە جگە لە بەسووبوونەکەی یەکجار کەم خەرجیشە. ئەگەر جووتێک پێڵاو و شوێنێکی ئەمنتان هەبێت بۆ پیاسەکردن، لە ئەمڕۆوە دەتوانن دەستت پێ بکەن. لەڕاستیدا هەفتەی یەک جار پیاسەی خێرای ٣٠ خولەکی دەتوانێ پێداویستی ئێوە بە وەرزشکردن دابین بکات.

پاسکیل سواری: بەگشتی نیوەی ئەو کەسانەی تووشبووی شەکرەن نەخۆشی ئارترۆز (ئێش ئەژنۆ)ـیان هەیە. ئەم دوو نەخۆشییە هۆکاریی سەرەکی قەڵەوین. ئەگەر جگە لە شەکرە ئەژنۆشتان دێشێت باشترین وەرزش بۆ ئێوە پاسکیل سوارییە چونکە زەختێکی کەمتر دەخاتە سەر قاچەکانتان.

مەلە کردن: وەرزشە ئاوییەکان بژاردەیەکی باشن بۆ بەهێزکردنی تەندروستیی گشتیی جەستە. بۆ نموونە مەلە کردن دەتوانێ جگە لە یارمەتی گەیاندن بە دڵ، سی و ماسولکەکان، زەختێکی زۆر کەم بخاتە سەر جومگەکانتان. توێژینەوەکانی ساڵی ٢٠١٧ دەریخست وەرزشە ئاوییەکان دەتوانن ئاستی شەکری خوێن کەم بکەنەوە.

وەرزشە تیمییەکان: ئەگەر وەرزشکرن ئەستەمە بۆتان تێکەڵ بە یانەیەکی وەرزشی بن. تۆپی پێ، باسکە و وەرزشی لەم چەشنە هەم لە باری دەروونییەوە بەهێزتان دەکات و هەم جەستەتان لە نەخۆشی دوور دەخاتەوە.

یۆگا: یۆگا یارمەتی تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو دەکات بۆ ئەوەی ئاستی شەکری خوێن، کۆلیستڕۆڵ و کێشیان کۆنتڕۆڵ بکەن. ئەم وەرزشە هەروەها فشاری خوێن دادەبەزێنێت و کواڵیتی خەو بەرز دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved