25/10/2021 09:59 AM

ئه‌وانه‌ی رێجیم ده‌كه‌ن وریای چەند خاڵێك بن

ئه‌و كه‌سانه‌ی رێجیم ده‌كه‌ن پێویسته‌ به‌ئاگاییه‌وه‌ رێجیم بكه‌ن و ئاگاداری ته‌ندروستیان بن تا به‌هۆی ئه‌و رێجیمه‌وه‌ زیان به‌ ته‌ندروستیان نه‌گات.

به‌وپێیه‌ی له‌كاتی رێجیمكردندا كه‌متر خواردن ده‌خورێت، پێویسته‌ گرنگی زیاتر بدرێت به‌و خواردنانه‌ی ڤیتامین و پرۆتین و هتد...ی تێدایه‌ تاوه‌كو پێداویستییه‌ گرنگه‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ پڕبكه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ له‌ چه‌ند شتێك خۆیان به‌دوور بگرن له‌به‌رئه‌وه‌ی زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت.. ئه‌وانیش:

1- شیرینییه‌ دروستكراوه‌كان: به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ شیرینییه‌ دروستكراوه‌كان رێژه‌یه‌كی زۆر فروكتوزی تێدایه‌و زیات به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌ر زۆر بخورێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێن زیاد ده‌بێت.

هه‌روه‌ها له‌وباره‌یه‌وه‌ د.جوزیف میركولا له‌ كتێبی "الشفاء من دون عناء" كه‌ چه‌ندین رێنمایی ته‌ندروستی تێدایه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ شه‌ربه‌تی سروشتی بخورێته‌وه‌ زۆر سوودی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌و شه‌ربه‌تی دروستكراو نه‌خۆن و شه‌كری بۆ به‌كارنه‌هێنن.

2- زه‌یتی سه‌وزه‌واته‌كان: هه‌موو جۆره‌كانی زه‌یتی سه‌وزه‌وات راسته‌ بۆ كه‌سێكی ئاسایی به‌سووده‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی رێجیم ده‌كه‌ن زیانبه‌خشه‌و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئه‌مجۆره‌ زه‌یتانه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی رێجیم ده‌كه‌ن به‌وپێیه‌ی ئه‌نسۆلین له‌ جه‌سته‌دا كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د.میركولا رێنمایی ده‌كات ئه‌وانه‌ی رێجیم ده‌كه‌ن ده‌توانن گرنگی بده‌ن به‌و خۆراكانه‌ی ئۆمێگا 3ی تێدایه‌و ماسی زۆر بخۆن.

3- حه‌پ و ده‌رمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی: له‌باره‌ی ئه‌م خاڵه‌وه‌ د.میركولا رێنمایی ده‌دات كه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌رمان به‌كارده‌هێنن رێجیم نه‌كه‌ن، چونكه‌ زیانی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی جۆری دووه‌می شه‌كره‌ زیاد ده‌كات.

هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی ده‌رماندا رێجیم نه‌كرێت و گرنگی به‌ خواردنی باش بدرێت تا كاربۆهیدرات و به‌رگری جه‌سته‌ به‌رز ببێته‌وه‌و توانای به‌رگریت زۆربێت و ده‌رمانه‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته‌ت جێبهێڵن.

خاك  - لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved